قوتابییانی نەتەوەیی كورد و قوتابیانی نەتەوەكانی تری جیهان

قوتابییانی نەتەوەیی كورد و قوتابیانی نەتەوەكانی تری جیهان



گومانی تێدا نییە كە قوتابییانی نەتەوەیی كورد هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ قوتابییانی نەتەوەكانی تری جیهان لە رووی داهێنان و توانا و ئاستی زانستییەوە نییە.

چینی ڕۆشنبیر و مامۆستا و قوتابییانی زانكۆ بەرزترین ئاستی كۆمەڵگەن لە جیهاندا، قوتابییانی كورد هاوشێوەی قوتابییانی جیهان داهێنەر و ڕۆشن فكرن و دەتوانن گوزارشت لە توانا و ئاستی پێشكەوتنی زانستی خۆیان بكەن.
مێژوو شاهێدە نەتەوەیی كورد لە سەرەتای بوونییەوە تاوەكو ئەمڕۆش بەرەنگاری چەندین كارەسات و دۆخی ناهەمووار بۆتەوە.
بەردەوام لەلایەن دەوڵەتان و نەیارانی كوردەوە كراونەتە ئامانج، ئەویش بۆ لە ناو بردنی قەوارەی كوردی، دیارە سیستەمی چینایەتی دەوڵەتانی جیهان زاڵ بووە بەسەر قوتابییان و كۆمەڵگەی نەتەوەیی كوردی، ئەو قۆناغانەی بەسەر نەتەوەی كورد هاتوون وای كردووە تا ساڵانی پێش ١٩٩١ ، بەشێكمان لە خوێند و پێشكەوتنی زانستی دابڕاو بین، ئەوكات تەنها یەك زانكۆ و سێ پەیمانگا لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەبوو و نەخوێندەواری لە ئاستێكی بەرزدا بوو، بەهۆی هەموو ئەوانەوە هیچ پێشكەوتنێكی زانستی بەدی نەكراوە.
لە دوای ئەو ڕاپەرینە جەماوەرییەی ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دۆخی خوێندن چووە قۆناغێكی دیكە، ئەو قۆناغەش ڕۆڵێكی بەر چاو و كاریگەری لە بواری خوێندن و پێشكەوتنی زانستی هەبووە ، خوێندەواری بە ڕێژەیەك لە بەرزترین ئاستدا بووە.

وەك ئاشكرایە حكومەتی هەرێمی كوردستان داكۆكیكارێكی سەر سەختی مافەكانی گەڵی كوردە، لە كارنامەی حكومەتدا دابین كردنی كەش و هەوایەكی ئارام و پاراستنی گیانی هاولاتیان لە سەروی هەموو بنەمایەك بووە. ئەوەش دایكرد دۆخی خوێندن و زانست وەرچەرخانێكی گەورە تۆمار بكات، بەجۆرێك قوتابی كورد هیچی لە قوتابییانی جیهان كەمتر نییە.

 

Top