هه‌بوونى كارامه‌یی له په‌روه‌رده و فێركردن
وتاربێژ‌و و شاعیری (ویلزی) به‌ریتانی (جۆرج هربرت) ده‌لێ" متمانه به خۆبوون و كارامه‌یی .. سوپایه‌كن نا به‌زێندرێن".
بێگومان كارامه‌یی ئه‌و توانایه‌یه كه به‌ركاردێت بۆ ته‌واو كردن و جێ به‌جێ كردنى هه‌ر ئه‌رك و كارێك به سه‌ركه‌وتوویی و لێهاتوویی له كورتترین ماوه و كه‌مترین ئه‌رك. كارامه‌یی له ڕه‌فتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وت كردن و گوفتار و هه‌ست و سۆزی كه‌سه‌كان خۆى ده‌بێنێته‌وه.
كارامه‌یی چه‌نده‌ها جۆری هه‌یه، به‌ڵام گرنگترینیان كه ده‌مه‌وێ باسى بكه‌م كارامه‌یی له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن به گشتی له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی و وانه‌گوتنه‌وه و شێواز و چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وت كردن به گشتی له پرۆسه‌كه. مامۆستا له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردندا ده‌بێ كارامه و لێوه‌شاوه و لێهاتوو و به سه‌لیقه بێ پێش هه‌موو شتێ ده‌بێ له بیر‌و هه‌ست و هزر ئاماده‌یی به‌رده‌وامى هه‌بێ، چۆن بتوانێ قوتابی ڕابكێشێته ناو بابه‌ته‌كه‌ى وچۆن به سه‌ركه‌وتوویی بابه‌ته‌كه بگه‌یه‌نێ بۆ قوتابی و ته‌نها یه‌ك شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ى نه‌بێ، به‌ڵكو هه‌مه جۆر و هه‌مه شێواز بزانێ له گه‌یاندن و كاریگه‌رى دروست كردن له سه‌ر قوتابی و سه‌رنج ڕاكێشانی قوتابی و جگه له وروژاندن و بنیاتنانى خواستێك لاى قوتابی بۆ بابه‌ته‌كه و به‌كارهێنانى هۆیه‌كانى جۆراوجۆری گه‌یاندن. هه‌روه‌ها بتوانێ كه‌سایه‌تى سه‌ركردایه‌تى بۆ قوتابی دروست بكات و متمانه‌ى پێ ببه‌خشێ و كه‌سێكى زیندوو و سوودبه‌خش و به ئاگا بێنیتە به‌رهه‌م و ڕاستگۆ وبەهیز و به‌توانا بۆ ڕاپه‌راندنی كاروباره‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان به گشتى، بتوانرێ كارامه‌ییه‌كانى هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تى و به ئاگایی و گوێ گرتن و به‌رده‌وامی له په‌یوه‌ندی و په‌سندكردنى ڕاى به‌رامبه‌ر و بره‌ودان به گفتوگۆ و وتوێژ و دە‌ست پێشخه‌ری و پاڵپشتى و یارمه‌تی و هاوكاری كردنى ئه‌وانى تر و هاندانى به‌رده‌وام و ڕه‌واندنه‌وه‌ى ترس و دڵه ڕاوكێ و ڕاڕایی و په‌ره‌پێدان به‌تواناكانیان و ئه‌وانه و چه‌ندانى تر له په‌ره‌پێدانى كارامه‌یی كه‌سى له قوتابی ڕه‌نگ بداته‌وه.
پێم خۆشه چیرۆكێك له سه‌ر بوونى چه‌ند كارامه‌ییه‌ك هه‌م له مامۆستا و هەم لە قوتابی بۆ ئێوه‌ى خوێنه‌رى به‌رێز باس بكه‌م.
چوار قوتابی زانكۆ شه‌وێكیان له ئاهه‌نگێك برده سه‌ر و بۆ به‌یانى خۆیان ئاماده نه‌كردبوو بۆ تاقیكردنه‌وه كه به‌یانى هه‌یانبوو، به‌یانییه‌كه‌ى رێكه‌وتن پلانێكى زیره‌ك دابنێن هه‌رچواریان جل و به‌رگ و ده‌ستى خۆیان به تایه‌ى ئۆتۆمبێل پیس كرد و خۆیان ماندوو و هیلاك پێشان دا و چوونه لاى ڕاگری كۆلیژ گوتیان شه‌و جووبوینە ئاهه‌نگی بوك گواستنه‌وه‌ى هاورێیه‌كمان له كاتى گه‌ڕانه‌وه تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ته‌قی و سپێرمان نه‌بوو به درێژایی ڕێگاكه ئۆتۆمبێله‌كه‌مان پاڵ داوه و زۆر هیلاك بووین و نه‌خه‌وتووین و ئاماده نین بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه گه‌ر بۆمان دوا بخه‌ى ، ڕاگری كۆلیژ بیری كرده‌وه چه‌ند خوله‌كێك گوتى باشه دواى سێ رۆژى تر، قوتابیه‌كان سوپاسیان كرد و به‌لێنى خوێندنی باشیان به ڕاگری كۆلیژدا، دواى سێ ڕۆژه‌كه هاتن و ڕاگری كۆلیژ گوتی له به‌ر بارودۆخی تایبه‌ت هه‌ریه‌كه‌تان له هۆلێكى جیا داده‌نێم ، قوتابیه‌كانیش گوتیان باشه رازی بوون جونکە خۆیان ئاماده‌كردبوو، تاقیكردنه‌وه‌كه بریتی بوو له دووپرسیار.
پرسیاری یه‌كه‌م: ناوت چییه (یه‌ك نمره)
پرسیاری دووه‌م: كام تایەى ئۆتۆمبێل ته‌قی بوو شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه(99نمره)
له‌م چیرۆكه وانه‌یه‌ك فێرده‌بین، کە به‌رگه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى گوفتار و كرده‌وه‌كانمان بگرین و هەردەم ڕاستى گوتن ڕزگاركه‌ری ته‌واوه‌تییه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی