هۆڵەندا .. کوردێکی شاری هەولێر لەماڕاسۆنی شاری ئەنیشخدە پلەی سەرکەوتن بەدەست دێنێت

هۆڵەندا .. کوردێکی شاری هەولێر لەماڕاسۆنی شاری ئەنیشخدە پلەی سەرکەوتن بەدەست دێنێت

هۆڵەندا .. کوردێکی شاری هەولێر لەماڕاسۆنی شاری ئەنیشخدە پلەی سەرکەوتن بەدەست دێنێت

 

عەبدولقەهار هەولێری


لە شاری ئەنیشخدەی وڵاتی هۆڵەندا ماراسۆنێک ئەنجامدەدرێت کە تیادا ( ۳٠ ) هەزار کەس لەچەند وڵاتاتێکی دیکەی جیهاندا بەشداردەبن.
لەوڵاتی هۆڵەندا شاری ئەنیشخدە ماراسۆنڵک ئەنجامدرا کە تیادا ۳٠ هەزارکەس لەهەموو وڵاتانی جیهاندا تیایدا بەشداربوون. لەم ماراسۆنەدا کوردێک کە خەڵکی شاری هەولێرە بەشداری لە ماراسۆنەکدا کردو مەدالیای سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
سەروەر فەیزی خانوو بەکزادە
بوو.
مامۆستا سەروەر پیشەی مامۆستایە هەر لە شاری ئەنشخدە وانەی وەرزش دەداتەوەو لەبەشی زۆری چاڵاچیە وەرزشەکانی وڵاتی هۆڵەندا بەتایبەتی شاری ئەنیشخدا بەشداری دەکات. لە قوتابخانەکەی وەکو کوردێکی کوردستان بەشداری کردووە. مامۆستا سەروەر خۆشی لەبنەماڵەیەکی وەرزشوان پەروەردەبووە، باوکیشی فەیزی خانوو بەکزادە خۆی یەکێکە لە باشترین ناوبژیوان لە وڵاتی هۆڵەندا و لەزۆربەی یارییەکانی ناوخۆی هۆڵەندا ئەنجامدەدات.
ئەم ماراسۆنە هەموو ساڵێک لە وەرزی بەهار ئەنجام دەدرێت و تیایدا لەنێوان ( ۲٠ تا ۳٠ ) هەزار کەس تیادا بەشدار دەبێت و هەر کەسێ ئارەزووی ئەم ماراسۆنە بکات پێشتر خۆی ناونووس دەکات و لە شارەوانی شاری ئەنیشخدە بەرێوەدەچێت لە وڵاتی هۆڵەندا و وڵاتانی تریش بەشداری لەم ماراسۆنەدا دەکەن. دواتریش ئەوانەی پلەی سەرکەوتن بەدەست دێنن لە لایەن سەرۆکی شارەوانی خەڵات دەکرێت و لەکۆتایی مارەسۆنەکەشدا
ئاهەنگێک بۆ سەرکەوتنی ماراسۆنەکە ئەنجامدەدرێت و بەم بۆنەیەوە خواردن و خواردنەوە دابەشی سەر بەشداربووان و ئامادەبووان دەکرێت.

Top