پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی زانیارییەكان

پرۆگرامێك بۆ سڕینەوەی زانیارییەكان

 زۆربەی ئەو پرۆگرامانەی ناساندوومانە، زیاتر بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەكان بووە، بەڵام لێرەدا پرۆگرامێك دەناسێنین تایبەتە بە سڕینەوەی زانیارییەكان. رەنگە پرسیارێك بێتە گۆڕێ باشە بۆ بە دێلێت كردن (سڕینەوە) بە دوگمە یا فەرمانی ویندۆز نابێت؟

بەڵێ بە داگرتنی دوگمەی (delete) دەبێت و دەسڕێتەوە، بەڵام بۆ یەكجاری نییە بەهۆی پرۆگرامی تایبەتی گەڕاندنەوەی فایلەكان، جارێكی دیكە فایلە سڕاوەكان دەسڕێنەوە. بەڵام ئەگەر بتهەوێ بۆ هەمیشە زانیارییەكانت بسڕێنەوە پێویستە پرۆگرامێكی تایبەت هەبێ. ئەو سڕینەوەیە بۆ كاتێك گرینگە كە نیازت هەبێ كۆمپیوتەرەكەت بببەخشی یا بیفرۆشی، پرۆگرامی O&O SafeErase لەریزی باشترینەكانە. بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بۆ هەمیشە زانیارییەكان دەسڕێنەوە و ئیدی ناگەڕێنەوە. پرۆگرامەكە تەنیا تایبەت نییە بە زانیاری سەر كۆمپیوتەر، بەڵكو زانیارییەكانی سەر مۆبایل، كامێرا، فلاش میمۆری و میمۆری كارت دەسڕێتەوە.

 

Top