فڕین بۆ هەمووان

فڕین بۆ هەمووان

  «فڕین بۆ هەمووان» دروشمی كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی، فڕۆكە و هەلیكۆپتەری تایبەتە كە هەموو كەس بتوانێ بەدەستی بێنێ.

كۆمپانیای Jetson سوێدی لە ساڵی 2017ەوە كار لەسەر بەرهەمهێنانی فڕۆكەیەكی بچووك دەكات بۆ ئەوەی هەمووان سوودی لێوەربگرن. Ternström سەرۆكی كۆمپانیا دەڵێت ئێمە نیازمانە هەموو كەس فێری لێخوڕینی فڕۆكە بكەین، با ئاسمان بۆ هەمووان بێت. هەربۆیە فڕۆكەی بچووكی Jetson ONE بەرهەم هێنا. هەتا ئێستا 170 كۆمپانیا لە هەوڵی بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بچووك یا ئامێرێكی بچووك دان كە بفڕێت و هەموو كەس لێیبخوڕێت، بەڵام تەنیا 7 كۆمپانیا سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

كۆپتەرە بچووكەكە هەشت مۆتۆری هەیە. لە فایبەری كامپوزیت دروستكراوە. كێشی فڕۆكەكە بە تەنیا 40 كیلۆیە، بە هەموو پێداویستییەكانیەوە دەگاتە 90 كیلۆ. بەخێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەڕوات. فڕۆكەوانێكی 85 كیلۆ هەڵدەگرێت و تەنیا جێگای یەك كەسیش دەبێتەوە. لێخوڕینی زۆر ئاسانە و زۆرتر وەك ئەتاری دەچێت و بەدەسكی گەمە كۆنترۆڵ دەكرێت.

Top