بەهۆی بارانێکی بەخوڕ 28 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانێکی بەخوڕ 28 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە پارێزگاکانی خیبەرپختونخوا و پەنجاب لە پاکستان بەلانی کەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جیۆ نیوز، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە قەزاکانی بانو، لەکی مەروات، دێرە ئیسماعیل خان و كەرەک لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا، ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤٥ کەسیش برینداربوون.

لەو ناوچانەدا سەقفی زۆرێک لە خانووەکان و لە هەندێک شوێن دیوارەکان داڕماون.

بەهۆی بارانبارینەوە نزیکەی ٧٠ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها بارانبارینی بەخوڕ کاریگەری لەسەر ناوچەکانی سارگۆدا، گوجرانوالا، فەیسەڵ ئاباد و حۆشاب لە پەنجاب هەبووە.

لە گوندی چان حوشاب بەهۆی ڕووخانی دیواری ماڵەکانیانەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە شاری گوجرانوالا بەهۆی باران بارین و ڕووداوەکانی هاتووچۆ ١٠ کەس بریندار بوون و لەو ناوچەیەدا کارەبا پچڕا.

لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەو ناوچانەی کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە زیانیان بەرکەوتووە، نەخۆشخانەکان خراونەتە ئامادەباشیەوە.

شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی باران بارین بڵاوکردەوە و فەرمانی بە دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتی  نیشتمانیی کرد هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top