خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر قوتابیە سەرکەوتووەکان لە قوتابخانە تورکومانی و سریانیەکان دابەشکرا

خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر قوتابیە سەرکەوتووەکان لە قوتابخانە تورکومانی و سریانیەکان دابەشکرا

.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥-٦-٢٠٢٣, لەژێر دروشمی , پیکهاتەکان سومبولی پێکەوەژیانن لە هەرێمی کوردستان, بەچاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەی گشتی پەروەردەی هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری خوێندنی تورکمانی لەپەروەردەی گشتی , لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنان درایە قوتابیە سەرکەوتووەکان لە قوتابخانە تورکومانی و سریانییەکان
جێی ئاماژەیە , لەبەرامبەر سەرکەوتنیان لە قۆناغەکانی ١ تا ١١ی ئامادەیی , کە تیایدا ١٢٠ قوتابی سەرکەوتوو کە پلەی باشیان بەدەست هێنابوو , لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی تورکمانی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و بەهاوکاری پارێزەری ڕاوێژکار(د. سەفین یاسین) لە مەڕاسیمێکدا , بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنانی بەقوتابییە سەرکەوتووەکان بەخشی و دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن

Top