بولگاریا 100 ئۆتۆمبێلی سەربازیی دروستکراوی ڕووسیا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات

بولگاریا 100 ئۆتۆمبێلی سەربازیی دروستکراوی ڕووسیا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات

 

 

بە ڕەزامەندی پەرلەمانی بولگاریا، ئەم وڵاتە 100 ئۆتۆمبێلی سەربازیی دروستکراوی ڕووسیا ڕادەستی ئۆکرانیا دەکات.

بە ڕەزامەندی پەرلەمانی بولگاریا، ئەو وڵاتە 100 زرێپۆشی سەربازی "کۆن بەڵام بەکارنەهێنراو"ی دروستکراوی ڕووسیا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

زۆربەی پارتەکانی بولگاریا، لەوانەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزووتنەوەی ماف و ئازادی کە زۆربەیان لە تورک و موسڵمان پێکهاتوون، پشتیوانی ئەم پڕۆژە یاسایەیان کرد و لەلایەن پارتی سۆسیالیستی بولگاریاوە دژایەتی کرا.

هەروەها سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە پشتگیریی لە گەیاندنی زرێپۆشی سەربازیی دروستکراوی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا کردووە کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەم وڵاتەدایە.

 هەروەهاگوتی: پێش پرۆسەی پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە لە پەرلەمان، لە سەردانەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا (٦ی تەمموز) بۆ بولگاریا، باسمان لەو زرێپۆشانە کرد، پرسیارمان لێ كرد، کە ئایا ئەم ئۆتۆمبێلانە سوودیان دەبێت؟ ئەوانیش وەڵامیان بە بەڵێ دایەوە. بۆیە ئێمە ئۆتۆمبێلەکانمان ئامادە دەکەین بۆ ناردنیان بۆ ئۆکرانیا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top