نەجوا كەرەم ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

نەجوا كەرەم ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینیی لە ئیمارات ساڵی 2020 ,نەجوا كەرەم بووە خاوەنی دوو ژمارەی پێوانەیی لە كتێبی گینس,ئەویش بە هۆی سازدانی گەورەترین كۆنسێرتی گۆرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سەری ساڵی زاینی لە ساڵی 2020,هەر لەو كۆنسێرتەدا نەجوا كەرەم ژمارەیەكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد ئەویش بەهۆی ئەوەی كە لە كۆنسێرتەكەیدا گەورەترین یاری ئاگرین هەڵدرانە ئاسمان كە دوو جۆر لەو یارییە ئاگرینانە هێندە گەورەبوون سەرنجی ئامادەبوان و تەنانەت كتێبی گینسی بۆ لای خۆی ڕاكێشا,لە ئێستادا نەجوا كەرەم دیسانەوە ژمارەیەكی دیكەی پێوانەیی تۆمار كرد .

(نەجوا كەرەم)ی خانمە هونەرمەندی لوبنانی لە كاتی بانگەشەی نوێترین ئەڵبۆمی گۆرانیی بە ستایڵێكی تەواو جیاواز دەركەوت و ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد .

نەجوا كەرەم ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

بەهۆی ئەوەی نەجوا كەرەم درێژترین عەزیەی پۆشی ناوی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆماركرا,ئەم عەزیە درێژییەكەی 55.7مەتر بوو و بەهۆیەوە نەجوا كەرەم بووە یەكەم خانمە هونەرمەندی عەرەبی كە درێژترین عەزیە بپۆشێت .

نەجوا كەرەم ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكات

ئەمە لە كاتێكدا بوو كە نەجوا كەرەم لە پایتەختی عەمان سەرقاڵ بوو بە بانگەشەكردن بۆ بڵاوكردنەوەی نوێترین ئەڵبۆمی گۆرانیی بەناوی(كاریزما) كە 7تراكی گۆرانی لەخۆ دەگرێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top