خۆکوشتنی ٩ خوێندکاری ئامادەیی لە میسر دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان

خۆکوشتنی ٩ خوێندکاری ئامادەیی لە میسر دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان

 

 

چەند خوێندکارێکی میسری بەهۆی ئەوەی لە هەندێک تاقیکردنەوەی کۆتایی ئامادەیی دەرنەچوون یان نمرەی پێویستیان بۆ وەرگرتن لە بوارە دڵخوازەکانیان بەدەست نەهێنا، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

میدیای هەواڵی میسری بڵاویکردەوە، دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئامادەیی لەم وڵاتە، کە تیایدا هەڵبژاردنی پسپۆڕی و وەرگرتن بۆ زانکۆ بە پشتبەستن بە کۆی نمرەکانە، بەلایەنی کەمەوە ٩ خوێندکار لە ماوەی تەنها دوو ڕۆژدا خۆیان کوشتووە، چونکە هەندێکیان نەیانتوانیوە لە سەرجەم کۆرسەکان دەربچن و هەندێکی تریش نەیانتوانیوە کۆی نمرەی پێویست بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن لە بوار و کۆلێژی دڵخوازی خۆیان بەدەستبهێنن.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، له پارێزگای سۆهاج له سەنتەری میسر، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئاماده یی، خوێندکارێکی کچ گیانی له ده ستدا، به هۆی خواردنی ماده یه کی ژەهراوی، هاوکات له پارێزگاکانی القلیوبیە و ئەلشەرقیە.لە باکووری ئەم وڵاتە سێ چوار حاڵەتی تری خۆکوشتن لە نێو قوتابیانی ئامادەیی بە خواردنی حەبی ژەهراوی و مێروکوژ و هەڵواسین و بێهۆشی لەناکاو تۆمارکراون.      

هاوکات پارێزگای قاهیرە وەک پایتەختی میسریش شایەتحاڵی خۆکوشتنی کچە خوێندکارێک بوو کە لە ترسی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی، لە باڵکۆنی ژوورەکەی لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکدا خۆی هەڵدا و باری تەندروستی ناجێگیر بوو لەکاتێکدا تووشی شکانی شکان بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەر لەو پێوەندییەدا، میدیاکانی میسریش باسیان لەوە کردووە کە لە پێوەندی لەگەڵ کەیسەکانی خۆکوشتنی قوتابیانی ئامادەیی کە بەشێکیان ترسیان لە کاردانەوەی بنەماڵەکانیان هەبووە، دۆسیە تۆمار کراوە و داواکاری گشتیی ئەم وڵاتەش لێکۆڵینەوەی ئەم ڕووداوانەی لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top