تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکان بەرێوەچوو

تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکان بەرێوەچوو

ئەمرۆ یەکشەممە (٦-٨-٢٠٢٣), بە ئامادەبوونی مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بەیاوەری بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردن و بەرێوەبەری تەکنیکی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، ژمارەیەک هۆڵی ئەزموونی لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە،
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەزموونە گشتییەکان لە پارێزگای هەولێر بەڕیوەبەری گشتی سەردانی چەند هۆڵێکی ئەزموونی کرد , هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند , ژمارەی قوتابییانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکان (٣٣,٩٦) سی و سێ هەزار و نەوەدو شەش قوتابی لە پارێزگای هەولێر بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن , کە دابەش بوون بەسەر (٥١٦) هۆڵی ئەزموونی، بەڕێوەبەری گشتی ڕاشیگەیاند کە هەموو هەوڵێکمانداوە لە کەشێکی باش و دابینکردنی کارەبا و ئاو و چارەسەری هەموو ئەو گرفتانە کراون کە لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەگشتییەکان دێنە پێش و سوپاسی سەرجەم بەڕیوەبەر و چاودێرانی هۆڵی ئەزموونی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

Top