كایلی جێنەر: نەشتەرگەریی جوانكارییم ئەنجام نەداوە

كایلی جێنەر: نەشتەرگەریی جوانكارییم ئەنجام نەداوە

كایلی جێنەری كچە مۆدێل و چالاكوان ڕایگەیاندووە كە نەشتەرگەریی جوانكاریی بە هیچ شێوەیەك ئەنجام نەداوە، تەنیا هەندێك فیلەری كردووە، بەڵام ئامادەبووان باوەڕیان نەكردووە و پێچەوانەی قسەكانیان بە وێنە سەلماندووە!

كایلی جێنەر، لە كۆتا ئەڵقەی زنجیرە ڕیاڵیتییەكەی (ئەل كارداشیان)دا ڕایگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەك نەشتەرگەریی جوانكاریی بۆ نەكراوە، و تەنیا دەرزیی فیلەری بەكارهێناوە بۆ جوانكردنی دەموچاو، بەڵام جەماوەرەكەی ئەم لێدوانەیان بەدڵ نەبووە، بەڵكو هێرشیان كردە سەری و وێنەكانی دەركەوتنی ئێستای لەگەڵ وێنە كۆنەكانیان بەراورد كرد.
كایلی ڕایگەیاند كە زۆرجار هەست بە نا ئارامی دەكات، بەهۆی ئەو فشارانەی كە لەلایەن كۆمەڵگەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەمەش ناچاری دەكات هەمیشە بیر لەوە بكاتەوە كە بە باشترین شێوە ئەوەیە بە كامڵی دەربكەوێت، هەروەها بەهۆی ئەو گریمانە هەڵانەی كە كاریگەرییان لەسەر متمانە بەخۆبوونی هەیە.
كایلی ئەوەشی ڕاگەیاند كە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەیە كە هەمیشە بەدوایدا هاتوون، كە منداڵێكە متمانەی بە خۆی نییە و هەمیشە بەدوای نەشتەرگەریی جوانكاریدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بە تەواوی سیماكانی دەموچاوی بگۆڕێت، هەموو ئەم دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە و ددانی بەوەدانا كە تەنیا هەندێك فیلەری بەكارهێناوە!
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ڕقی لە گوێچكەكانی بووە بەهۆی ئەوەی خوشكەكانی قسەی ناشرینییان پێگوتووە، بەڵام كایلی بەم شێوەیە لێی تێنەگەیشتووە.
لێدوانەكانی كایلی لەلای خەڵك بێ وەڵام نەبوون، چونكە زۆرێكیان هێرشیان كردووەتە سەری و بە درۆزن وەسفیان كرد، ئەوەش پشتڕاستی دەكاتەوە كە چەندین نەشتەرگەریی جوانكاریی بۆ كراوە و ئەمەش لە وێنەكانی كایلی و گۆڕانی سیماكانی بەدرێژایی ساڵ بەدی دەكرێت، بەتایبەتی لووت، لێو، چەناگە و برۆ و تەنانەت شێوەی جەستەش.

Top