لە شاری سلێمانی یەكەمین دیداری شێركۆ بێكەس بەڕێوەچوو

لە درێژەی كارو چالاكییەكانیدا,ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە شاری سلێمانی یەكەمین دیداری (شیركۆ بێكەس)ی سازكرد .

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی9/8/2023 بە ئامادەبوونی محەمەد کوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕووناکبیر و هونەرمەند و كەسایەتی شاری سلێمانی و دەوروبەری، یەکەمین دیداری شێرکۆ بێکەس لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە شاری سلێمانی یەكەمین دیداری شێركۆ بێكەس بەڕێوەچوو

لە دیدارەكەدا وێڕای ژەنینی موزیك و خوێندنەوەی چەند بەرهەمێكی شیعریی ئەم گەورە شاعیرە كوردە,ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی(نیشتمانی شێركۆ بێكەس و دەربەندی خۆشەویستی) بەڕێوەچوو كە توێژینەوەیەكی ئەدەبییە لەلایەن نووسەر "عەبدولخالق یەعقوبی"ەوە ئامادەكراوە .

لە شاری سلێمانی یەكەمین دیداری شێركۆ بێكەس بەڕێوەچوو

ئەم دیدارە كە لە هۆڵی سینەما سالم بەڕێوەچوو, هەردوو هونەرمەندی دیاری كورد (ناسری ڕەزازی) و (دیاری قەرەداغی) ئامادەی مەراسیمەكەبوون و چەند بەرهەمێكی گۆرانییان پێشكەش بە ئامادەبووانی دیدارەكە كرد,وە هەریەك لە هونەرمەندان(حەمید بانەیی) و (هەڵۆ بێكەس) بە خوێندنەوەی شیعر بەشدارییان لە دیدارەكەدا كرد .

لە شاری سلێمانی یەكەمین دیداری شێركۆ بێكەس بەڕێوەچوو

هەر لەم دیدارە خانمەهونەرمەندی شێوەكار(بەفرین چەلەبیانی) تابلۆیەكی (شێركۆ بێكەس)ی شاعیر,وەك دیاری پێشكەشی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ناسری ڕەزازی) كرد .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top