تیپی هونەری میللی کەرکوك لە ڕۆمانیایە

تیپی هونەری میللی کەرکوك لە ڕۆمانیایە

تیپی هونەری میللی کەرکوك,لە ڕێگەی دامەزراوەی ڕایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کەلتووری و گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر ئاستی عێراق بەشداری فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕۆمانیا دەکات.

تیپی هونەری میللی کەرکوك لە ڕۆمانیایە

تیپەکە گوزارشت لە هەر چوار نەتەوەی عێراق دەکات کورد،عەرەب، تورکمان، سریان..بە نمایشە هونەرێکانیان کەلتووری نەتەوەکانی عێراق پیشانی جیهانی دەرەوە دەدەن.
تیپی هونەری کەرکوك بۆ ئەم فێستیڤاڵە بە سێ تابڵۆ بەشدارە، تابلۆی برایەتی، تابلۆی گەرمیان، تابلۆی شوان.
وەبەشداری سێ فیستیڤاڵ دەکات کە لە ۲ی ٨ ەوە تاوەكو ۱٦ی ٨ ی 2023 دەخایەنێ و لە سێ شاری جیا جیای ڕۆمانیا نمایشەکانی دەکات شارەکانی فاسلوێ، برێلا.

تیپی هونەری میللی کەرکوك لە ڕۆمانیایە

سەرپەرشتیاری تیپی هونەری میللی کەرکوك بە گوڵانی ڕاگەیاند ئامانجمان نیشاندانی گیانی برایەتی نەتەوەکانەو وەئاشنابوونی دونیای دەرەوە بەکەلتوورە جیاجیاکانی عێراق وە هەروەها دەڵێ ئەندامانی ئەم گروپە لەسەرجەم نەتەوەکان پێکهاتوون ئومێدەوارم بەجوانی کەلتوورەکان نیشان بدەین.

تیپی هونەری میللی کەرکوك لە ڕۆمانیایە
تیپی هونەری میللی کەرکوك لە ڕۆمانیایە
تیپی هونەری میللی کەرکوك لە ڕۆمانیایە
Top