سەرەڕای فراوانبوونی ڕێگای نێوان شارەكان, ئاژەڵەكان لە ژینگەیان بێبەش نابن

سەرەڕای فراوانبوونی ڕێگای نێوان شارەكان, ئاژەڵەكان لە ژینگەیان بێبەش نابن

لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان مەترسی گەوەرە لەسەر ژیانی ئاژەڵەكان درووست ئەبن, بە شێوەیەك كە هەندێ جۆری ئاژەڵ مەترسی لەناوچوونی لەسەر دەبێت, بەهۆی فراوانبوونی ڕێگاوبانەكان و زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێڵ وای كردووە كە لە ڕێگاكانی دەرەوەی شار ڕووداوی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێڵ و ئاژەڵەكان درووست ببن كە زۆر جار گیان لەدەستدان و برینداربوونی شۆفێرو سەرنشینانی لێ دەكەوێتەوە .

بەڵام لەم سەردەمەی پێشكەوتن و گەشەسەندنەدا ئەندازیارەكان گەیشتن بە بیرۆكەیەك تاوەكو گیانی مرۆڤ و ئاژەڵەكانیش پارێزراو بێت, ئەویش بە درووستكردنی بەرزە پرد و تونێڵ لە ڕێگاكاندا بۆ ئەوەی ئاژەڵەكان بتوانن بچنە دیوەكەی دیكەی شەقامەكە, كە ئەمەش سوودێكی گەورە بە ئاژەڵەكان دەبەخشێت و ژینگەی تەسك نابێتەوەو لە پانتایی سرووشتەكەی بێبەش نابێت .

سەرەڕای فراوانبوونی ڕێگای نێوان شارەكان, ئاژەڵەكان لە ژینگەیان بێبەش نابن

ڕێگای ئاژەڵەكان بەچەند شێوەیەك درووستكراون كە زۆربەیان پردی گەورەن و دارو درەختی لەسەر چێندراوە كە وورچ و بەراز و ئاسكەو ئاژەڵی بە كۆمەڵ زۆر بە ئاسانی دەتوانن بچنە دیوەكەی دیكەی دارستانەكە,جۆرێكی دیكەی ئەم ڕێگایە بریتییە لە پردی هەڵواسراو كە تایبەتە بە ئاژەڵە بچووكەكان وەكو مشك و سیمۆرە و قڕژاڵ .

سەرەڕای فراوانبوونی ڕێگای نێوان شارەكان, ئاژەڵەكان لە ژینگەیان بێبەش نابن

هەروەها بەشێكی  دیكەی ئەم ڕێگایە تونێلی قەبارە بچوكە كە ڕێوی و كیسەڵ و كەروێشك و ژوژك و ئاژەڵە خشۆكەكان دەتوانن بە ئاسانی پێیدا بچنەوە دیوەكەی دیكەی شەقامەكە .

سەرەڕای فراوانبوونی ڕێگای نێوان شارەكان, ئاژەڵەكان لە ژینگەیان بێبەش نابن

دیارترین ئەو وڵاتانەی كە هەستاون بەم جۆرە پڕۆژانە بریتین لە ئەمریكا –كەنەدا-ئوسترالیا-ژاپۆن-هیندستان-بەریتانیا و چەند وڵاتێكی دیكە, بەڵام وڵاتی هۆڵەندا لە ڕێزی پێشەوەی ئەم وڵاتانەیەو زۆرترین ژمارەی پردو تونێڵی تایبەت بە ئاژەڵانی درووست كردووە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top