ئایا سینتیا خەلیفە دەبێتە ئەستێرەی هۆڵیود؟

ئایا سینتیا خەلیفە  دەبێتە ئەستێرەی هۆڵیود؟

سینتیا خەلیفە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە بەنیازە ئەزموونێكی هونەریی نوێ ئەنجام بدات لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بۆ بەشداریكردن لە دوو فیلم لە لۆس ئەنجلۆس، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ماوەی شەش مانگە مەشقی چڕ و پڕ ئەنجام دەدات.
سینتیا خەلیفە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: «خولێكی زۆر گرنگ و سەرنجڕاكێشم وەرگرت كە فێری نواندنت دەكات، ئەمەش كەمێك قورسە، چونكە بە قووڵی دەچێتە ناو وردەكارییەكانی كارەكتەرەكەوە و، وا دەكات بە وردی هەست بەو كەسایەتییە بكەیت كە رۆڵەكەی دەبینیت.
هەروەها گوتی: «من دەچوومە ئەمریكا بە مەبەستی دروستكردنی پەیوەندی و ناسینی خەڵك و هەوڵدان بۆ نزیكبوونەوە، كەسانێك لەوێوە كە ئارەزووی ئەوەیان هەیە لەگەڵ ئێمە فیلم بگرن و چیرۆكەكانمان وێنە بگرن، لە هەمان كاتدا منیش وەڵامی ئەو كەسانە بدەمەوە كە لەگەڵیاندا كاردەكەم و ئەو كارە لە دەرەوەی لە ئەستۆ دەگرن»، ڕوونیشیكردەوەئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی وێنەگرتنی فیلمی ئەمریكی Deborder لەگەڵ ئەستێرەكانی بن كینگسلی و ئارۆن ئێكهارت، كە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو دەست بە وێنەگرتنی دەكات و سەرەتای ساڵی داهاتوو لە سینەماكان نمایش دەكرێت.
لە بارەی فیلمەكە سینیتا گوتی: «لەوە فیلمێكی ئەكشنەدا كە بە ناوی (دیپۆرتەر)ـە فڕۆكەیەك دەكەوێتە خوارەوە، و من دەمەوێت كە عەرەب لە ناو ئەم فلیمە زیاتر بێت لە ئەكتەرە ئەمریكییەكان، من بەشداریی تێدا دەكەم كە بێن كینگسلی و ئارۆن ئێكهارت ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕن، ناوێكی چوارەم هەیە كە كەسێكی میسرییە، لەسەری ڕێككەوتبوون، بەڵام ناتوانم ناوەكەی بڵێم، چونكە هێشتا یەكلا نەبووەتەوە، ئەو ئەستێرەیەكی گەورەیە بێگومان، كارەكە زۆر سەرنجڕاكێش دەبێت چونكە من خۆم لەگەڵیدا ڕۆڵ دەگێڕم و دڵخۆش كە ئێمە دوو كەسین لە كارێكی جیهانیداین».
سەبارەت بە فیلمی دووەم كە سینتیا خەلیف بەشداری تێدا دەكات، بە ناوی (هێڵی سنوور) لە دوورگەی ماڵتا وێنە دەگیرێت، كە دەرهێنەرەكەی بە ڕەچەڵەك لوبنانییە و بە بەشداری كۆمەڵێك ئەكتەری بەریتانی و ئەمریكی كاری وێنەگرتنەكە ئەنجام دەدەات.
سینتیا خەلیفە ئاماژەی بەوەدا كە ڕووداوەكانی فیلمی دووەم لە كەشێكی پڕ لە نهێنی ڕوو دەدەن، لە شەوێكی زریاناویدا، كە تێیدا تاكەكان لەناو چێشتخانەیەكدا ڕاگیراون، كە بەردەوام كوشتنی تێدا روو دەدات.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سینتیا خەلیفە كشانەوەی خۆی لە فیلمی (سیسیلیی هۆڵیدای) ڕاگەیاند، بەهۆی كەمیی كات لە نێوان دراما میسری و ئەمریكییەكان لە ئێستادا، خۆی بە پێشكەشكردنی گۆرانییەك لە ناو فیلمەكەدا ڕازی بوو، دوای ئەوەی مەشقی دەنگی بۆ ئەنجام درا.

Top