سێلینا گۆمێز: تەندروستی بۆ مرۆڤ گرنگترە لە جوانی

سێلینا گۆمێز: تەندروستی بۆ مرۆڤ گرنگترە لە جوانی

سێلینا گۆمێز لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا دەرکەوت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو رەخنە و تێبینیانەی بەم دواییە ئاڕاستەی کراون سەبارەت بە زیادبوونی کێشی و رایگەیاند ئەویش هەست دەکات کە کێشی لەشی زیاد بووە، بەڵام ئەمەش بۆ ئەو دەرمانە دەگەڕێتەوە کە بەم دواییە بەکاری دەهێنێت.
سیلینا ئەوەی ئاشکرا کرد ڕوونیکردەوە کە ناچارە دەرمانی لوپوس بەکاربهێنێت ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێشی لەشی و جەختی لەوە کردەوە کە تەندروستی بۆ مرۆڤ گرنگترین سەروەتە.
سێلینا گۆمێز هۆکاری زیادبوونی کێشی بە پەیامێکی پاڵپشتی بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بە کاتە سەختەکان یان نەخۆشییەکی سەختدا تێدەپەڕن بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت «تەنها ویستم ئەو کەسانە دڵخۆش بکەم کە هەست بە هەر جۆرە شەرمەزارییەک بکات سەبارەت بەو شتانەی کە بەسەریاندا تێدەپەڕێت و چیرۆکی ڕاستەقینەی پشتەوەی دەزانێت، تەنها دەمەوێت بزانیت کە تۆ جوان و نایابیت.» «بەڵێ ڕۆژانێک هەیە هەست دەکەم هیچ شتێک ڕاست نییە، بەڵام پێم باشە تەندروست بم و ئاگاداری خۆم و دەرمانەکانم بم».
لە درێژەی قسەکانیدا وتی «کاتێک دەرمانەکانم دەخۆم جەستەم ئاوێکی زۆر هەڵدەگرێت و لەگەڵ دەرچوونیدا تا ڕادەیەک کێشم دادەبەزێت» پاشان وتارەکەی ئاراستەی لایەنگران و ڕەخنەگران کرد و وتی «خۆشم دەوێیت و سوپاس بۆ ئێوە پشتگیری و تێگەیشتن، و ئەگەر تۆ بەو شێوەیە نیت، ئەوا دوور بکەوەرەوە چونکە ڕاشکاوانە من باوەڕم بە چەواشەکردنی خەڵک نییە لەسەر بنەمای دەرکەوتنیان
ئەو خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژە ئەمریکییە بەردەوام بوو لە قسەکردن لەسەر قەناعەتەکانی سەبارەت بە وێنەی جەستە کە هەندێک کەس پێیان وایە دەبێت ئایدیاڵ بێت و وتی «من نابمە مۆدێل» پێموایە مۆدێلەکان جوان نایابن، بەڵام نا دەیانەوێت یان چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە لەوان بچین”.
سەرچاوە: البوابة

Top