لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 22/8/2023 لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاریی هاوبەش بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی شێوەكار ڕێكخرا كە بۆ ماوەی 3ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر,پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ 3 هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سازكرد,هەریەك لە هونەرمەندان (پەرچین محەمەدی-سومەیە مورادی-جەمیل قوبادی) .

لە شاری هەولێر پێشانگەیەكی شێوەكاری كرایەوە

لە پێشانگەكەدا زیاد لە 40 تابلۆی شێوەكاری لە قەبارەو شێوازی جیاواز خرانەڕوو كە تابلۆكان گوزارشتیان لە سرووشتی كوردستان و ژیانی لادێ دەكرد,هەروەها چەند كارێكی دیكەی نێو ئەم پێشانگەیە بریتی بوو لە تابلۆی هونەرمەندانی كورد و نیشاندانی ستایڵ و كەلتوور و ڕەسەنایەتی كورد لە ڕێی تابلۆكانەوە,ئەم پێشانگەیە لە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی پاشنیوەڕۆ كراوە دەبێت وبڕیار وایە تاوەكو 24/8/2023 بەردەوام بێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top