دوای ٤٠ ساڵ لە گۆرانی وتن سێلین دیۆن لە کۆتایی کاروانەکەی نزیک دەبێتەوە

دوای ٤٠ ساڵ لە گۆرانی وتن سێلین دیۆن  لە کۆتایی کاروانەکەی نزیک دەبێتەوە

دوای ئەوەی سێلین دیۆن کۆنسێرتەکانی لەم ساڵ و ساڵی داهاتوو بەهۆی ناجێگیریی باری تەندروستی هەڵوەشاندەوە، زۆر لە چاودێران و رەخنەگران باس لەوە دەکەن ئایا گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی سێلین دیۆن کۆتایی بە ژیانی هونەریی خۆی هێنا؟
بەپێی هەندێک ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی سەرچاوەکانی نزیک لە سیلین دیۆن خراپی باری تەندروستی ئەو خانمەیان ئاشکرا کردووە، هەروەها ئاماژە بە تێکچوونی زیاتری دۆخی تەندروستیی دەکەن ئەمەش ڕێگرە بۆ ئەوەی بتوانێت وەک جاران کۆنسێرت ئەنجام بدات.

دوای ٤٠ ساڵ لە گۆرانی وتن سێلین دیۆن  لە کۆتایی کاروانەکەی نزیک دەبێتەوە

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، سێلین دیۆن دەتوانێت بجوڵێت، بەڵام بەدەست ئازارێکی زۆرەوە دەناڵێنێت لە تەواوی جەستەیدا، هەرچەندە لەژێر چاودێری پزیشکی تیمێکی پزیشکی شارەزادایە ، بەڵام هێشتا باری تەندروستی تێکدەچێت و هەست بە باشی ناکات.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە بەدەست نەخۆشییەک دەناڵێنێت، کە چارەسەری ئەستەمەو سەرەڕای هەوڵەکانی چاودێری پزیشکی هیچ چارەسەرێکی نییە و ڕەنگە جارێکی تر نەگەڕێتەوە بۆ سەر تەختی شانۆ.
سێلین دیۆن مانگێک لەمەوبەر هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٤٠ کۆنسێرتی ڕاگەیاند کە بڕیار بوو لە ئەوروپا تا مانگی نیسانی 2024 ئەنجامیان بدات.
ئەم خانمە هونەرمەندە کە زیاتر بە گۆرانی فیلمی تایتانیک ناسراوە و ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن هاتووە کە دەبێتە هۆی رەقبوونی ماسوولکەکانی لەش و ئازارێکی زۆری لەگەڵدایە لە هەمان کاتدا ئەندامەکانی لەش لە کار دەخات و بەردەوام بارودۆخی تێکدەچێت.
سەرچاوە: النهار

Top