فیلمی كوردی(سەرپێچی یاسا),,هۆشیاركردنەوەیە بۆ كۆمەڵگەیەكی ئارامتر

فیلمی كوردی(سەرپێچی یاسا),,هۆشیاركردنەوەیە بۆ كۆمەڵگەیەكی ئارامتر

گروپی هونەری خێزان لە كاروچالاكییەكانی بەردەوامەو كورتە فیلمی(سەرپێچی یاسا)ی ڕاگەیاند كە نزیكەی 20ئەكتەر و شانۆكار بەشێوەی خۆبەخش لە ئەم فیلمەدا بەشدارن و ماوەی فیلمەكە 35 خولەكە دەبێت,هونەرمەند(ڕێبوار محەمەد) كاری سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجامداوەو فیلمەكە لە شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە,هەروەها (قانع هۆلان)كاری وێنەگرتن و (باوەڕ ڕەفیق) كاری مۆنتاژی فیلمەكەیان كردووە .

ئەگەرچی ئەم فیلمە بەرهەمی ساڵی 2019 بەڵام گروپی هونەری خێزان بە چەند گۆڕانكارییەك دووبارە فیلمەكەیان بڵاوكردەوە .

فیلمی كوردی(سەرپێچی یاسا),,هۆشیاركردنەوەیە بۆ كۆمەڵگەیەكی ئارامتر

ناوەڕۆكی ئەم فیلمە باس لە سەروەری یاسا دەكات و نیشانی دەدات كە پابەندبوون بە یاسا دوركەوتنەوەیە لە كێشەو گرفتەكان و تەنها یاسا دەتوانێت كاری ڕۆژانەی تاك و خێزان ڕێكبخات,فیلمەكە بە دیاریكراوی باس لە ڕێنماییەكانی پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش و دادگا دەكات,كاتێك كە كەسێك منداڵەكەی لە تاقیكردنەوەكانی قوتابخانە سەركەوتوو دەبێت و باوكی بەڵێنی پێدەدات كە دیاری بۆ بكڕێت,بەڵام دواجار باوكەكە لەگەڵ كەسێكی تر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت,هەروەها بەشێكی دیكەی فیلمەكە باس لە سەرپێچی گەشتیاران دەكات بەرامبەر بە ژینگە كە چۆن لە كاتی گەشت و سەیراندا پاشماوەی خواردن و خواردنەوەكان لە شوێنی خۆیان جێدەهێڵن و دەڕۆن,هەروەها چیرۆكێكی دیكەی ئەم فیلمە باس لە كارەساتێكی دڵتەزێن دەكات كاتێك كە گەنجێك مۆڵەتی شۆفێری نییەو تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت .

فیلمی كوردی(سەرپێچی یاسا),,هۆشیاركردنەوەیە بۆ كۆمەڵگەیەكی ئارامتر

لە بەشێكی دیكەی فیلمی (سەرپێچی یاسا) باس لە خراپ بەكارهێنانی مۆبایل دەكات لە كاتی شۆفێری كە بە هۆی وێنەگرتن و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان شۆفێران بێ ئاگا دەبن شەقامەكاندا و دەرئەنجام ڕووداوی سەختی هاتووچۆی لێدەكەوێتەوە,ئامانج لە سەرنج خستنە سەر ئەم بابەتانە هۆشیاری تاك و خێزانە تاوەكو گیان و ماڵیان پارێزراو بێت و دوور بن لە كێشەو ڕووداوەكان .

دامەزراندنی گروپی هونەری خێزان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019 كە ئەوكات گروپەكە لە سەرەتای گەشەسندنیدا بوو فیلمێكی كوردییان بەناوی (خێزان) بڵاوكردەوە كە هەر ئەمەش وای كرد گروپەكە هەڵگری ئەو ناوە بێت,وەك چۆن ئامانج و كاری سەرەكی گروپەكە بریتییە لە ڕێنمایی و هۆشیاری تاكی كۆمەڵگە و خێزان لە ڕێی كاری فیلم و دراما,ئەم گروپە زیاد لە 20 كورتە فیلمی كوردییان بەرهەم هێناوە كە بەشێك لە كارەكان تایبەت بووە بە بۆنەو ڕۆژە جیهانییەكان وەك ڕۆژی ژینگە و جەژنی كرێكاران و ڤالانتاین و ڕۆژی جیهانی ئافرەتان .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

فیلمی كوردی(سەرپێچی یاسا),,هۆشیاركردنەوەیە بۆ كۆمەڵگەیەكی ئارامتر
Top