برێتنی سپێرز لە هاوسەری خۆی داوە!!

برێتنی سپێرز لە هاوسەری خۆی داوە!!

سام ئەسغەری هاوسەری گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی بریتنی سپێرز وردەكاری نوێی لەبارەی هۆكاری جیابوونەوەیان ئاشكرا كرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە برێتنی دەستدرێژیی كردووەتە سەری و لە خەودا لێیداوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئاوسانی یەك لە چاوەكانی.
لە كاتێكدا ئەو گۆرانیبێژە نێودەوڵەتییە بێدەنگی پێ باشتر بوو، سام ئەسغەری بڕیاری دا لە ڕێگەی پۆستێكەوە كە لە هەژمارە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە، باسی ئەو بابەتە بكات.
سام ئەسغەری قسەی نەكرد سەبارەت بە دەستدرێژیەكەی، بەڵام ڕوونی كردەوە كە بڕیاری داوە بە خۆشەویستی و ڕێزەوە كۆتایی بە پەیوەندییەكەیان بهێنێت و گوتی: «دوای ٦ ساڵ خۆشەویستی و پابەندبوون، من و هاوسەرەكەم بڕیارمان دا پێكەوە كۆتایی بە گەشتەكەمان بهێنین، ئەو خۆشەویستی و ڕێزەی كە بۆ یەكترمان هەیە رێزی لێ دەگرین، هەمیشەش هیوای باشترینی بۆ دەخوازم».

برێتنی سپێرز لە هاوسەری خۆی داوە!!

ئاماژەی بەوەش كرد، شتە خراپەكان لە ژیاندا ڕوو دەدەن و هێشتنەوەی بابەتەكە بە نهێنی لەم بارودۆخەدا شتێكی بێمانا دەردەكەوێت، بەڵام داوا لە هەموو كەسێك دەكەم بە میدیاكانیشەوە میهرەبان بن و هەستی كەسانی دیكە لەبەرچاو بگرن.
ئەمە یەكەمجار نەبوو كە برێتنی سپێرز لە هاوسەرەكەی جیاببێتەوە، ساڵێك لەمەوبەر ئەو جیابوونەوەیە لەنێوانیاندا ڕوویدا بەهۆی خیانەتەكەی لە هاوسەرەكەی، بەگوێرەی میدیا نێودەوڵەتییەكان، لەكاتێكدا ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی پشتڕاستی كردووەتەوە كە ئەسغەری قەناعەتی بەو ئەستێرەیە هەیە خیانەت لێی كردووە، و ماڵەكەی بەجێ هێشتووە، ئێستاش لە شوێنێكی دیكە دەژی. لەلایەكی دیكەوە گۆڤاری پیپڵ لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بڵاوی كردەوە كە ئەسغەری پێشتر كاغەزەكانی جیابوونەوەی لە سپێرز واژۆ كردووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە خۆی برێتنی سپێرز خیانەتەكەی بەرامبەری ڕەت كردەوە، جەختی لەوە كردەوە كە لە ئێستادا هەست بە باشی ناكات و گوتی: «بریتنی دەنگۆكانی تۆمەتی خیانەتی ڕەت كردەوە، ئازاری پێگەیشتووە، ئەمە بوو دوا شت كە پێویستی پێی بوو، بەتایبەت دوای ئەوەی منداڵەكانی ڕوویان لە هاوایی كرد و ئاگرەكانی ئەوێ زیاتر نیگەرانیی كردووە».

Top