وەزیری پەروەردە سەردانی سنووری پەروەردەی شارەزوور دەکات

وەزیری پەروەردە سەردانی سنووری پەروەردەی شارەزوور دەکات

ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەرێزان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای شارەزووری کرد، لە لایەن قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور پێشوازی لێکرا.
لەسەردانەکەدا وەزیری پەروەردە پرۆژە پەروەردەییەکانی قەزای شارەزووری بەسەرکردوە و بڕیاردرا کە کارکردن بەردەوام بێت لە قوتابخانەیەکی (١٨) پۆلی کە بەزووترین کات بکەوێتە بواری خزمەتەوە و لەهەمانکاتدا بریاردرا بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەکی سنوورەکە کە دەوامکردن تیایدا وەستاوە، لەگەڵ دابینکردنی چەند پێداویستیەک و بەسەرکردنەوەی کۆگای پەروەردەی شارەزوور و چۆنیەتی دابەشکردنی کتێبی نوێ بەسەر قوتابخانەکانی سنووری ناوبراو، هەروەها لەگەڵ یەکەی چالاکی وەرزش و هونەری پەروەردەی شارەزوور کۆبووە.
دواتر وەزیری پەروەردە لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لەگەڵ سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران و ژمارەیەک لە مامۆستایانی سنوورەکە کۆبووە باس لە ڕەوشی خوێندن وپەروەردە کرا و ڕەخنەو سەرنجەکان خرانە ڕوو، لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە وەڵامی داواکارییەکانی دایەوە و بەڵێنی پێدان کە هاوکار و پشتیوانیان دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی پەروەردە.

Top