وەزیری پەروەردە بەشداری لە یەکەمین فیستیڤاڵی کورتە فیلمی پەروەردەیی لە پەروەردەی شارباژێر دەکات

وەزیری پەروەردە بەشداری لە یەکەمین فیستیڤاڵی کورتە فیلمی پەروەردەیی لە پەروەردەی شارباژێر دەکات

"ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری رۆشنبیری و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداری لە یەکەمین فیستیڤاڵی کورتە فیلمی پەروەردەیی لەپەروەردەی شارباژێر لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد .
بەئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیانی پەروەردەی شارباژێر کارێکی گرنگ و ناوازەیان ئەنجامدا بۆ بەرهەمهێنانی (١٣) کورتە فیلمی پەروەردەیی کەلەڕێگای سینەماوە چەندین پەیامی پەروەردەییان پێشکەشکرد، وەزیری پەروەردە لەوتەکیدا گوتی سینەما خاوەن زمانێکی تایبەتە، دامەزراوەکانی پەروەردەیی ئێمە بە تەنها کار لەسەر فێرکاری ناکەن ، بەڵکو کار لەسەر چاندنی بەها بەرزەکان دەکەن لای قوتابیان ، ئەمە پرۆسەیەکی گرنگی مرۆڤسازییە، پاڵپشتی تەواویان دەکەین بۆ کاری فراوانتر و قورستر.

Top