غادە عەبدولڕازق: ئیستفزازیان كردم

غادە عەبدولڕازق: ئیستفزازیان كردم

خانمە ئەكتەری میسری غادە عەبدولڕازق بۆ یەكەم جار باسی جیابوونەوەی لەگەڵ دەرهێنەر هەیسەم زینیتا كرد و، توڕەیی خۆی دەربڕی لە شێوازی مامەڵەكردنی میدیاكان لەگەڵ هەواڵی جیابوونەوەی و تیشكی زیاتری میدیاكان لەسەر ژمارەی جارەكانی هاوسەرگیری.
غادە لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، قسەكردن لەسەر(١٢) جاری جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەرەكان دەبێتە مایەی توڕەیی جەماوەر بەرامبەری، لە كۆمێنتێكدا دەڵێت: «بێگومان بێزار بووم، و هەست دەكەم شتگەلێك دەنووسن بۆ ئیستفزازی من و ورووژاندنی بەشێكی خەڵك، بەتایبەتی جەماوەرەكەم لەسەر من، چونكە پێویستە پەیوەندییە تایبەتییەكان لەگەڵ بابەتی هونەری تێكەڵ نەكرێن».
سەبارەت بە دەنگۆی هاتنی بۆ لوبنان بە مەبەستی بەسەربردنی مانگی هەنگوینی غادە دەڵێ: «بوونم لە لوبنان پەیوەندی بە بەسەربردنی مانگی هەنگوینیەوە نییە، بەڵكۆ بۆ وێنەگرتنی چەند دیمەنێكی كارێكی هونەریی نوێ هاتووم، بیرم لەوە كردووە كە بۆ پشووی كۆتایی هەفتە بچمە لوبنان و وێنەكانیش بگرم، من خۆشم زوو زوو سەردانی لوبنان دەكەم».
غادە سەبارەت بە دووبارە پێكهێنانەوەی ژیانی هاوسەریی بە گاڵتەجاڕییەوە گوتی: «خودا باشترین دەزانێت، جارێ نازانم لەوانەیە ئەم جارە كەسێك بدۆزمەوە فینیقی بێت».
لە لێدوانێكی هێمن و دوور لە كەشوهەوای نەرێنیدا غادە بڕیاریدا جیابوونەوەی خۆی لە هەیسەم زینتا ڕابگەیەنێت، دوای چەند مانگێك دەنگۆ كە پێشتر كاریگەری لەسەر ئەوان هەبووە.
غادە عەبدولڕەزێك لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە جیابوونەوەی فەرمی خۆی لە هەیسەم زینتا دوای ٣ ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری ڕاگەیاند، گوتی: «خودای گەورە چاكە بۆ هەریەكێكمان بنووسێت، هیوادارم و بە درێژایی تەمەنمان بە هاوڕێی بمێنینەوە».

Top