ژمارەیەک قوتابخانەی دیکە بۆ ئەمساڵی خوێندن نۆژەن دەکرێنەوە

ژمارەیەک قوتابخانەی دیکە بۆ ئەمساڵی خوێندن نۆژەن دەکرێنەوە

.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٨-٢٠٢٣ مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری بەڕێوەبەری بیناسازی لە پەروەردەی گشتی, ژمارەیەک لەو قوتابخانانەی کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەچاودێری ڕاستەوخۆی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کورستان, کەلە ئیستادا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت و لەبواری جێبەجێکردندان لەپاریزگای هەولێر بەسەرکردەوە .
جێگەی باسە, بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ژمارەیەکی بەرچاو لەقوتابخانەکان لەپارێزگای هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە کە (١١١) ژووری زیادکراوی خوێندن و دروستکردنی (٥) هۆڵ و نزیکەی (١٠٠) قوتابخانە خرانە بواری نۆژەنکردنەوە و لە ئێستادا کاری بەپەلەی نۆژەنکردنەوەیان بۆئەنجامدەریت, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پڕۆژەکان دەکات بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بیناسازی لەپەروەردەی گشتی , لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی سەرجەم ئەندازیارانی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆخواستن .

Top