شاعیری گەنج(جەزا شێخانی)شاعیرە دڵشکاوەکان دەباتەوە سەر ستەیج

شاعیری گەنج(جەزا شێخانی)شاعیرە دڵشکاوەکان دەباتەوە سەر ستەیج

ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی کە ڕێکحراوێکی قازانج نەویستە لە پارێزگای سلێمانی لەهۆڵی چالاکێکانی تەوار کۆڕێکی شایستە ڕێك دەخات.
لەبەرواری 30/8/2023لە هۆڵی تەوار ڕێکخراوی شار کۆڕێکی شایستە بۆ سێ شاعیری لاو ڕێكدەخات بەئامادەبوونی ڕۆشنبیران و شاعیران و هونەرمەندان و نووسەران و سەدان جەماوەری ئەدەب دۆستو شیعر دۆست
کۆڕەکە بەڕێوەچوو

شاعیری گەنج(جەزا شێخانی)شاعیرە دڵشکاوەکان دەباتەوە سەر ستەیج

ڕێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لەسەر داوای (جەزا شێخانی)شاعیر هەستا بە ئەنجامدانی چالاکێکەو لەسەر داوای شاعیری گەنج (جەزاشێخانی)دوای دابڕانێکی زۆر لە جەماوەروو ستەیج و کۆڕ هەریەك لە شاعیران(کەنار بێباك) و (دلێر محمد) گەرانەوە سەر ستەیج و بەخوێندنەوەی دەقە شعرێکانیان دڵی جەماوەریان خۆشکردو دەرکەوتنی دووبارەیان بوەهۆی دڵخۆشی ئامادەبوان.

لەم کۆڕە ناوازەو جیاوازەدا ئەوەی سەرنجی ئامادەبوانی ڕاکێشا ئامادەبونێکی زۆر هەبوو لە خاوەن پێداویستێ تایبەتەکان کە بەوتەی خۆیان بۆ پاڵپشتی کەنار بێباك هاتبون چونکە کەنار بێباك ئەوشاعیرە جوان بێژە خۆی خاوەنی پێداویستی تایبەتەو نابینایە بەڵام مرۆڤێکی سەرکەوتوو خاوەن دەنگ و ئەدایەکی جیاوزو نوسینێکی بەپێزە (کەنار بێباك) ئێستا پێشکەشکاری ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانیەو توانیویەتی جەماوەرێکی باش لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە

شاعیری گەنج(جەزا شێخانی)شاعیرە دڵشکاوەکان دەباتەوە سەر ستەیج

شیانی باسە ئەم کۆڕە ناوازەیە نزیك دوو کاتژمێری خایاند
هەر سێ شاعیر جەزاشێخانی و دلێر محمد و کانار بێباك
شیعرەکانیان خوێندەوە نوقمی چەپڵە ڕێزانی جەماوەر بوون کاتێکی ئاسودە بەڕێکرا.

شاعیری گەنج(جەزا شێخانی)شاعیرە دڵشکاوەکان دەباتەوە سەر ستەیج
شاعیری گەنج(جەزا شێخانی)شاعیرە دڵشکاوەکان دەباتەوە سەر ستەیج
Top