هونەرمەندی شێوەكار(ستار عەلی)كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی شێوەكار(ستار عەلی)كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی شێوەكاری دیاری كورد(ستار عەلی) لە تەمەنی 66ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هونەرمەندی شێوەكار (ستار عەلی) كۆچی دوایی كرد,لەم بارەیەوە لقی دهۆكی سەندیكای هونەرمەندانی دهۆك ئاماژەیان پێدا كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 4/9/2023 نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار(ستار عەلی) لە شاری دهۆك كۆچی دوایی كردووەو ئەم هونەرمەندە ئەندامی لقی دهۆكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی شێوەكاری دهۆك بووە .

هونەرمەند (ستار عەلی) لە ساڵی 1957 لە شاری دهۆك لەدایكبووەو یەكێك بووە لە هونەرمەندە بە ئەزموونەكانی كوردستان,ئەم كەسایەتییە جگە لە كاری وێنەكێشان دەستێكی باڵای هەبوو لە نووسین و خاوەنی ژمارەیەك كتێب و توێژینەوەیە لە بواری هونەری شێوەكاریدا .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top