كاروان كامل و كوردستان بەدرخان گۆرانییەكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە

كاروان كامل و كوردستان بەدرخان گۆرانییەكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە

دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2021 كاروان كامل سەرپەرشتی یەكەم بەرهەمی گۆرانیی كرد, لە ئێستادا بەهاوبەشی لەگەڵ كوردستان بەدرخان دوێتێكی گۆرانیی لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە .

هونەرمەند و ئاوازدانەری كورد(كاروان كامل) بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە هونەرمەند(كوردستان بەدرخان) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە,گۆرانی(ئەڤە دەمەكە)كە نوێترین بەرهەمی ئەم دوو هونەرمەندەیە كاروان كامل خۆی مێلۆدی گۆرانییەكەی ئامادەكردووەو تێكستەكەی لەلایەن(بورهان زێباری) نووسراوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top