سەربازێکی پاکستانی لە نزیک سنووری ئەفغانستان کوژرا

سەربازێکی پاکستانی لە نزیک سنووری ئەفغانستان کوژرا

 

پاکستان کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی لە تێکهەڵچوونێک لەسەر سنووری ئەفغانستان ڕاگەیاند.

 

 

لە بەیاننامەیەکدا، سوپای پاکستان ڕایگەیاند: لە شەڕی نێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکداران لە ناوچەی میرعەلی لە ناوچەی وەزیرستانی باکووری سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا لەسەر سنووری ئەفغانستان، کە بە درێژایی شەو بەردەوام بوو، سەربازێکی پاکستانی کوژرا.

لەم بەیاننامەیەدا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو گرووپە میلیشیایە نەدراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەروازەی سنووری تۆرخام لە نێوان پاکستان و ئەفغانستان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ داخراوە بەهۆی نەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکان بۆ کردنەوەی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top