چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە

چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە

(چنور تۆفیق مەعروف) لەدایكبووی 20/6/1983ی شاری سلێمانییە,لە تەمەنێكی زۆر بچووكدا چنوور تۆفیق بەهۆی تەقەی خۆشییەوە فیشەكی بەردەكەوێت و بەهۆیەوە هەردوو قاچەكانی لەدەستدەدات, ئەم چیرۆكە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس كە چنور ئەو كات تەمەنی تەنها چوار سال بوو,ئەگەرچی ئەم ڕووداوە كاریگەری زۆری لەسەر ژیانی مامۆستا چنور هەبووە وە هەندێ گرفتی لەبەردەم درووست كردبوو لە ژیانی ڕۆژانەیدا,بەتایبەت لەكاتی چوونی بۆ قوتابخانە,بەڵام دواجار توانی لە قۆناغەكانی خوێندنی سەركەوتوو بێت و ببێتە مامۆستا,لە ئێستادا چنور تۆفیق مامۆستای كۆمپیوتەرە لە قوتابخانەی كاشمای بنەڕەتی لە شاری سلێمانی .

چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە

لە ڕێكەوتی 10/9/2023 مامۆستا چنور تۆفیق,لە هۆڵی خاك لە شاری سلێمانی هەستا بە ناساندن و بڵاوكردنەوەی یەكەم كتێبی خۆی بەناوی(تەقەی خۆشی) كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەند و كەسایەتی و هاوڕێیانی ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون, ئەم كتێبە باس لە چیرۆكی نووسەر دەكات لە قۆناغی منداڵیی پێشی ڕووداوی تەقەكردنەكە و ئێستای كە مامۆستایە و خاوەن پێداویستی تایبەتە.

چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە

ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە هۆشیاركردنەوەی ئەو كەسانەیە كە بە چەك خۆشییەكی كاتی دەردەبڕن بێ گوێدان بە كەوتنەخوارەوەی فیشەكەكانیان كە زۆر كات لە دەرئەنجامی تەقەكردن بە ئاسماندا ڕووداوی برینداربوون و تەنانەت قوربانیشی لێ دەكەوێتەوە .

چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە

ناوەڕۆكی كتێبی (تەقەی خۆشی) باس لە چیرۆكی ژیانی مامۆستا چنور دەكات و ناخۆشی و ئاستەنگەكانی ژیانی ڕۆژانەی دیكۆمێنت كردووە,لە قۆناغەكانی خوێندنی لە قوتابخانە تاوەكو ئەو كاتەی كە دەبێتە مامۆستا, ئەم كتێبە چیرۆكێكی ڕاستەقینە دەگێڕێتەوەو باس لە گیروگرفتەكانی كەسێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەكات لە ڕۆژگارێكی زۆر سەختدا كە تاوەكو ئێستا 24 نەشتەرگەری ئەنجامداوە,بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانەش واز لە خەونەكانی ناهێنێت و بەردەوامە لە بەدیهێنانی ئامانجی ژیانی,هەروەها نووسەر دابینكردنی ڕێگای تایبەت بۆ كەمئەندام و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە پێویست دەزانێت,لە بەشێكی دیكەی كتێبەكەیدا نووسەر بە شێوەیەكی گشتی سەرنج دەخاتە سەر ژیان و بارودۆخی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وه باس لە ئەو كێشەو گرفتانە دەكات كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە كاتی ڕۆشتن و سەردانیان لە هەندێك دامەزراوەو شوێندا .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە
چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە
چنور تۆفیق كتێبی (تەقەی خۆشی) بڵاوكردەوە
Top