وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانە تورکمانییەکان کۆبووەوە

وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانە تورکمانییەکان کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی ٩ی ٢٠٢٣، "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی خوێندنی تورکمانی لەوەزارەت، لەگەڵ بەرێوەبەری قوتابخانەکانی خوێندنی تورکمانی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر خوێندنی تورکمانی و قوتابخانە تورکمانییەکان کرا، هەروەها باس لە پێداچوونەوە بە کتێبەکانی خوێندن بە زمانی تورکی و باس لە چارەسەرکردنی میلاکی مامۆستایانی قوتابخانە تورکمانییەکان کرا.
لەکۆتاییدا وەزیری پەروەردە گوێبیستی ڕاو پێشنیارەکانی بەرێوەبەری قوتابخانەی خوێندنی تورکمانی بوو،پاشان هەردوو بەرێزان بەرێوەبەری گشتیی خوێندنی تورکمانی و بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕاسپارد بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان.

Top