زیانەكانی زیادبەکارهێنانی سۆشیال میدیا

زیانەكانی زیادبەکارهێنانی سۆشیال میدیا

نوسەر و گەورە بازرگانی ئەمریكی (جیم رون) دەڵێ" كات زۆر بەنرخترە لە سامان، تۆ دەتوانی سامان بەدەست بهێنیت، بەڵام ناتوانی كاتی زیاتر بەدەست بهێنی".
شكی تێدانییە لەم ژیانە خێرا و پڕ لە جەنجاڵییەی ئێستا لێی دەژین، هەمیشە هەست دەكەین كات كەمە و بەشمان ناكات و خێرا تێ دەپەرێ ،بەڵكو كاتی پێویست لە بەر دەست نییە بۆ ئەنجامدانی كارەكان و بەردەوامی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان بە گشتی، هۆكاری سەرەكی كەمی یان نەبوونی كات بۆ بەردەوامی پەیوەندییەكان و كارەكان زیاد بەکارهێنانی سۆشیال میدیایەبە گشتی و سەكۆ و پێگە جیاوازەكان. چونكە زۆر جار وا بووە سۆشیال میدیا بۆتە جێگرەوەی بەردەوامی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بە گشتی و بگرە خێزانیش بە تایبەتی.
لای هەموومان ئاشكرایە بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بە گشتی پێگە و سەكۆكانی تایبەتمەند و پەیوەندیدار بە تایبەتی و بە پێی پسپۆڕی و پێویستی كەسەكان كۆمەڵێ سوود و قازانجی جۆراجۆری هەیە، بەڵام ئەوەی من دەمەوێ باسی بكەم زیانەكانی زیاد بە كارهێنانی سۆشیال میدیا و زیادە ڕۆیی كردن و كات بەهەدەردان و بێ ئاگا بوون لە ژیان و دەوروبەر و خوو گرتن و دابڕان لە ژیان و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانە بێگومان پێگەکانی سۆشیال میدیا بە گشتی كەلەلایەن خەڵكەوە بەكاردەهێنرێن لە جیهان لە ساڵی (2022و 2023) دەگاتە(20) بیست پێگە و زیاتریش زۆرترین بەكارهێنەران (فیسبووك، یوتوب،وەتسئاپ) بەكاردەهێنن. سۆشیال میدیا لە زۆربەی هەرە زۆری كۆمەڵگە بۆتە پێداویستی و هۆكاری سەرەكی بۆ ژیان بەرێكردن و كات بەسەر بردن بێ ئاگایی لەوەی كە زیاد بە كارهێنانی زیانی زۆر بە جێ دەهێلێت لە سەر خودی كەسە كە و كۆمەڵگە بێ ئەوەی هەستی پێ بكەین تووشی خوو گرتن و پەیوەست بوون دەبین كە كاریگەری خراپ و نەرێنی بەجێ دەهێلێ لە سەر تەندروستی مرۆڤ و باری دەروونی كەسەكە و كەم بەرهەمی و كات بەفیرۆدانی یەكجار زۆر و هەست كردن بە گۆشەگیری و دابڕان و دوودڵی و ڕاڕایی و هەست كردن بە بێزاری و خۆ بەدەستەوە دان و كەم خەوی و پەرش و بڵاوی و ناجێگیری لە بیر كردنەوە و بڕیاردان و لاوازی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و كەم دوویی بگرە دووركەوتنەوە لە خودی خۆت، بیرچوونەوەی چۆنیەتی هەڵسوكەوت كردن و دواندن و بگرە زۆری تریش..
مرۆڤ گەر تەنیاش بێت چێژ و تام و بیركردنەوە و تێڕامانین و پەرەپێدان و تێگەیشتن لە خودی خۆت و دۆزینەوەی ناسنامەی خۆت، دوور لە هەموو تێكەڵاوی و پەرش وبڵاوی لە سۆشیال میدیا. بۆیە لە كۆتاییدا جەخت لەوە دەكەمەوە كات زۆر بە فیرۆ نەدەین بە سۆشیال میدیا بەتایبەتی قوتابیانی ئازیز لەقۆناغەكانی خوێندن، چونكە ئیش وكار و ئەركە گرنگەكانی ژیان یەكجار زۆرن وگرنگن لەبەر ئەوە پێویستە قوتابیانی ئازیز بەدوای خەون و خەیاڵی خۆیان بکەون پاشەڕۆژ زامن و مسۆگەر بكەن ئەو وەختە کاتت زۆر لە بەر دەست دەمێنێ دەتوانی چێژ و سوود زۆر زیاتر ببینی لەوەی كە ئێستا بۆی پەڕۆشی. لەم كاتەدا ئەركی بەرپرسیاریەتی و پەروەردەیی و نیشتمانی دەكەوێتە سەر شانی بەرێوەبەری قوتابخانە و مامۆستاكان ڕۆژانە ئەگەر نا هەفتانە قوتابیان ئاگادار بكەنەوە لە مەترسی و زیانەكانی زۆر بەكارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و بە هەدەردانی كات، بەڵكو ڕابهێنرێن تەنها لەكاتی پێویست بەكاری بهێنن.

ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی

Top