لە ڕووداوی كوشتنەكە (فادی هاشم) بێتاوان دەرچوو

لە ڕووداوی كوشتنەكە (فادی هاشم) بێتاوان دەرچوو

دوای نزیكەی 3 ساڵ و 9 مانگ لە ڕووداوی هەڵكوتانە سەر ماڵەكەی (نانسی عەجرەم),دادگای لوبنانی بە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە گەیشتە ئەنجام و (فادی هاشم) هاوسەری نانسی عەجرەم بە بێتاوان كەیسەكەی بردەوە .

بەپێی ماڵپەڕی Etعەرەبی هاتووە كە دادگای وڵاتی لوبنان دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لە ڕووداوی كوشتنی كەسێك لە ماڵەكەی (نانسی عەجرەم) گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە (فادی هاشمی) هاوسەری نانسی بەرگری كردووەو بێتاوانە,لەم بارەیەوە پارێزەر(رالف تەنوس) ئاماژەی پێدا كە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ كەیسەكە كراوە بەبێ لایەنگیری بۆ كەسێك,هەروەها دەڵێت دادگا گەیشتە بڕیاری كۆتایی بەو بڕگە یاساییەی كە ئەوەی ڕوویدا لەناو ئەو ماڵە لە كاتی هەڵكوتانە سەری و هەوڵی دزین ئەو ڕووداوی كوشتنەكە كە ڕوویدا بەرگرییەكی ڕەوایە و بكوژ دادگایی ناكرێت,هەروەها لە بەشێكی دیكەی ووتەكانیدا پارێزەكە بەم سەرچاوەیەی ڕاگەیاند كە كەیسەكە لە دادگادا بە یەكجاری داخرا .

لە ڕووداوی كوشتنەكە (فادی هاشم) بێتاوان دەرچوو

شایەنی باسە..لە ڕێكەوتی 5/1/2020 كەسێكی دەمامكدار بە چەكەوە بەناوی(محەمەد موسا) هەڵیكوتایە سەر ماڵی(نانسی عەجرەم) خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی,بەڵام لە ئەنجامدا (فادی هاشم) هاوسەری نانسی ڕووبەڕووی ئەو كەسە دەبێتەوە و فادی بە 16 فیشەك دزەكە دەكوژێت كە ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو لە میدیا جیهانییەكان و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان باسی لێوەدەكرا .

هەر لەگەڵ سەرەتای لێكۆلینەوەكاندا لە میدیا و ڕۆژنامەكاندا ووردەكاری ئەم ڕووداوە ئاشكرا بوو كە كەسە دەمامكدراكە ڕەگەزی سووریە بەناوی (محەمەد موسا) و تەمەنی 31 ساڵە,ئەگەرچی هاوژینی كوژراوەكە ئاماژەی پێدا كە محەمەد موسا لەماڵەكەی نانسی كاری دەكرد و موچەكەی 800دۆلار بوو و بەشێك لە پارەكانی وەرنەگرتبوو بۆیە هەوڵی وەرگرتنەوەی دەدا,بەڵام دواجار نانسی عەجرەم لە دەركەوتنێكیدا دووپاتی كردەوە كە ئەو كەسە ناناسێت و لەماڵەكەیدا كاری نەكردووە.

لە ڕووداوی كوشتنەكە (فادی هاشم) بێتاوان دەرچوو

هەر لە سەرەتای درووستبوونی ئەم ڕووداوە خانمە پارێزەر(د.ریهاب مەمدوح بەیتار) پاڵپشتی خۆی دەربڕی لە بەرگریكردن و بەدەستهێنانی مافی بكوژەكە,ئەم خانمە بە ووردی بەدوای كەیسەكەدا بوو تا ئەو ڕادەی كە چووە سەر سنووری سووریا بۆ بەڕێكردنی تەرمی محەمەد موسا بۆ زێدی خۆی كە ماوەی چەند مانگێك كاری لەسەر دەرخستنی هەندێ ووردەكاری و زانیاری دەربارەی ڕووداوەكان دەكرد,بەڵام دواجار باوكی كوژراوەكەوە لە كورتە ڤیدیۆیەكدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو خانمە پارێزەرە دەربڕی و دوورخستەوەی لەو كەیسە ڕاگەیاند بەو پێیەی كە پارێزەكە كەیسەكەی بەلاڕێدا بردووە, كە بەمەش بابەتەكە لە ڕۆژنامەو میدیاكاندا زیاتر دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top