نرخەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە..ئایا کیم جلی مارلین مۆنرۆی لەناوبرد؟

نرخەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە..ئایا کیم جلی مارلین مۆنرۆی لەناوبرد؟

وا دیارە ئەو جلە مێژووییەی مارلین مۆنرۆ لەبەریكردبوو و كیم كارداشیان لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ئاهەنگی مێت گالادا نمایشی كردبوو، بە گوتەی چاودێران زیانی پێگەیشتووە، لە كاتێكدا یەكێكە لە گرانترین كراسەكان و نرخەكەی دەگاتە ١٠ ملیۆن دۆلار.
مارلین مۆنرۆ لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی وێنەی نوێی ئەو جلە سەرسوڕهێنەرەی بڵاو كردەوە كە مۆنرۆ لە ئاهەنگی لەدایكبوونی جۆن كێنێدی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ساڵی ١٩٦٢ لەبەری كردبوو.

نرخەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە..ئایا کیم جلی مارلین مۆنرۆی لەناوبرد؟

بەپێی زانیارییەكانی ئەكاوەنتەكە ئەو جلە هەندێك ئەڵماسی بەنرخی تێدا نەبووە و هەندێكی دیكەش وەك ئەوەی (بە پەتێكی باریكەوە هەڵواسرابن)وا دیارە مەترسی كەوتنەخوارەوەیان لەسەر بووە،
كارداشیان تەمەن 41 ساڵیدا بەڵێنی دابوو هیچ دەستكارییەك لە جلی جلوبەرگەكەدا نەكات - كە پسپۆڕێكی فیلم و مۆدە بە (گەنجینەی نیشتمانی) وەسفی كردبوو.
ئەستێرەی ڕیاڵیتی تیڤی ناچار بوو ڕێجیمێكی توند پەیڕەو بكات بۆ ئەوەی ئەو جلە لەبەر بكات، ئەمەش وای كرد نزیكەی هەشت كیلۆ كێشی لەشی دابەزێت، بەڵام ئەو جلە تەسك بوو و دانەخرابوو، ئەمەش وای كرد كیم بە شاڵێكی سپی پڕ لە پەڕ خۆی داپۆشێت، لە كاتێكدا لە فێستیڤاڵەكەدا لەسەر فەرشی سوور بوو.
كارداشیان ددانی بەوەدا نا كە سەرەتا هەوڵدانی لەسەر ئەو جلە داوە و نەیتوانیوە لەبەری بكات، بۆیە ناچار بووە ئەو چالێنجە قبوڵ بكات و كێشی لەشی دابەزێنێت، بۆ ئەوەی لە مەراسیمەكەدا بەو جلە دەربكەوێت.

نرخەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە..ئایا کیم جلی مارلین مۆنرۆی لەناوبرد؟

مۆزەخانەی (باوەڕ بكە یان باوەڕ مەكە) لە ئۆرلاندۆ لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەو جلەی بە بڕی ٤.٨ ملیۆن دۆلار كڕیوە و دوای باج و ڕسومات، كۆی نرخەكەی بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، بەرپرسانی مۆزەخانەكە ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەو جلە گرانترین جلە لە جیهاندا كە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت، بەهاكەی لە ئێستادا زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلارە.
كیم كارداشیان لەلایەن بەشێك لە پسپۆڕان و كۆكەرەوەی ئەنتیكەكانەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، بەهۆی لەبەركردنی ئەو جلە مێژووییە (زۆر ناسكە) كە بەركەوتەی دەبێتە زیان یان دڕان، كە پێدەچێت لە ڕاستیدا ڕووی دابێت، شارەزایەكیش ڕوونی كردەوە، تەنانەت ئارەقە و بۆن و ماكیاژ زیان بە جلەكە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی پەڵە بە شێوەیەك كە بە ئاسانی لانابرێت.
لە لایەكی دیكەوە نوێنەری مۆزەخانەكە ڕایگەیاندووە كە ئەستێرەی ڕیاڵیتی تیڤی (ئەوپەڕی ڕێزی) بۆ ئەو جلە نیشانداوە و هیچ زیانێكی پێ نەگەیشتووە.

Top