هەولێر.. کردنەوەى قوتابخانەى دواناوەندى عولا

هەولێر.. کردنەوەى قوتابخانەى دواناوەندى عولا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.10.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و فوتۆشى ماتسومۆتۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ ‏عێراق، قوتابخانەى دواناوەندى (عولا) یان لە گەڕەکى مامزاوە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوى (IVY) ى ژاپۆنى دروستکراوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە نوێنەرى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەڕیم و عێراق و دەزگاى خێرخوازى بارزانى و بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى ئامادەى بوون، دواى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى خوێندن و بەشەکانى قوتابخانەکە، پارێزگارى هەولێر دەستحۆشى لەڕێکخراوى ناوبرا و بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابیان خواست.

Top