زۆرم حەز دەكرد ئەمساڵ یاری بكەم بۆ یەكێك لە یانەكانی كوردستان بكه م

زۆرم حەز دەكرد ئەمساڵ یاری بكەم بۆ یەكێك لە یانەكانی كوردستان بكه م

ئیسرا سیامك كچە یاریزانی كوردی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی ئێران

زۆرم حەز دەكرد ئەمساڵ یاری بكەم بۆ یەكێك لە یانەكانی كوردستان بكه م
یانەكانی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی خول و پاڵەوانێتیەكانی تۆپی دەستی لە سەر ئاستی كوردستان گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی پیشەگەر دەكەن، ئیسرا سیامك یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و یاری تۆپی دەستی هەڵبژاردەی كچانی ئێرانە،ماوەی چەند سالێكە لە خولەكانی كوردستان و عێراقی شان بە شانی كچە یاریزانانی شارەكانی كوردستان شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە دەكات، ئەمساڵیش بە هۆی رێگەنەدانی لەلایەن دەستەی هونەری هەڵبژاردەی ئێران نەیتوانی لە خولی نایابی كوردستان بەشدار بێ، ئیسرا - كە ماوەیەكی زۆرە بەرگری لە درێسی یانەكانی كوردستان دەكات، ناوبراو لە دایك بووی 1993 شاری سنەی ڕۆژهەڵاتـی كوردستانە و خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە لەگەڵ تیپی تۆپی دەستی سنە، بۆ ئەمساڵ تاكو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەكی ووڵاتی ئێران گرێبەستی نەكردوە، پێشووتریش یاری بۆ یانەكانی قەڵا و ئافرەتانی هەولێر كردووە گۆڤاری گوڵانیش لە نزیكەوە چەند پرسیارێكی ئاراستە كرد، ئەویش وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.
دیمانە: كارزان كانەبی
*لە ئێستادا ئاستی تۆپی دەستی چۆن دەبینی لە كوردستان؟
-لە ساڵی 2013وە بەشداری پاڵەوانێتیەكانی كوردستان دەكەم، هەروەها بەشداری خولی عێراقیش دەكەم، ئەم دوو ساڵە ئاستی تۆپی دەست زۆر بەرەووپێشچووە بەڵام، كەم كوڕی زۆری تێدایە هەوڵبدەن بەرەووباشتر بڕوات
*ئەنجامدانی پاڵەوانێتی كەم تا چەند دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە پێش نەكەوێت ؟
-دەبێـتە هۆی ئەوەی كە ئەم یاریزانانە نەتوانن پەرە بە جەستەیی خۆیان بدەن، دەبێ هەوڵ بدرێ یارییەكان زیاتر بێت و پاڵەوانێتیەكان كاتی زۆرتری بدرێتێ،بۆ داهاتوو هەوڵ بدەین ئەنجامی باشترمان هەبێت دەبێـت سەیری ئاسیا و ئەوروپا بكەین.
*پێت باشە چی بكرێ بۆ ئەوەی ئاستی یاری تۆپی دەستی لە كوردستان بەرەووپێش بچێت؟
-ئەنجامدانی پاڵەوانێتی زیاتر بە ماوەی درێژتر یارییەكان چوون و هاتن بێ و گرنگی زیاتر بە توانای یاریزانانیش بدرێت
*گرفتی یارییەكانی تۆپی دەستی لە چی دەبینی؟
- گرفتەكان زیاتر بەرێوەچونی خولەكانە بە شێوەی خێرا.
*بۆچی ئێستا لە خولەكانی كوردستان نابینرێ؟
- زۆرم حەز دەكرد ئەمساڵ یاری بكەم بۆ یەكێك لە یانەكانی كوردستان و گرێبەستیشمان پێشكەش كرا بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێمە یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێرانین و كەمپی مەشقیمان هەبوو، بۆیە نەمتوانی لەگەڵ یانەكانی كوردستان بەشداربم لە خولیتۆپی دەستی كوردستان.
* بەنیازی چی بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە یاریزانێك؟
-هەوڵ دەدەم بتوانم خزمەتی زیاتری یاری تۆپی دەستی بكەم و ئاستی خۆم زیاتر بەرەوو پێش ببەم.
*لەگەڵ ئەوەی یانەكان پشت بە یاریزان و ڕاهێنەری بیانی ببەستن؟
-لەگەڵ ئەوەم پشت بە یاریزانی بیانی ببەستن، زۆر جار كە دێمە كوردستان یاری بۆ یانەكانی كوردستان و عێراق یاری دەكەم، لە ناو مەشقەكان لەگەڵمانن ئەو پیشەگەرانە زۆر سوودی هەیە لە مەشق و یاری كردنیش بۆ ئەوەی شتیان لێوە فێرببێ، لە زۆر ووڵاتان یاریزانی پیشەگەر گرێبەستیان لەگەڵ دەكرێ بۆ بینینی سوودی زیاترە.بۆ ڕاهێنەریش زۆر سوودی هەیە بۆ یانەكان و یاریزانانیش.
*خەونی وەرزشیت چییە وەكو كە یاریزانێك؟
-هەموو كات هەوڵ دەدەم بتوانم باشترین ئاست پێشكەش بكەم و بەردەوامیش هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی خەونەكەم بدەم.
*جیاوازی ئاستی تۆپی دەستی لە نێوان كوردستان و ووڵاتی ئێران لە چی دەبینی؟
-ئێستا من یاریزانی هەڵبژاردەی ئێرانم ، بەڵام كوردم جیاوازی زۆر هەیە بە حكومی ئەوەی لە هەردوو خول یاریم كردیە، لە ووڵاتی ئێران زیاتر بەرەووپێشچووە و هەوڵی بەرزبوونەوەی ئاستیان دەدەن، دەبێ كچەكانی كوردستانیش هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی لەشیان هەموو كات ئامادە بێت بۆ یارییەكان.كوردستانیش بیر بكەنەوە بۆ خزمەتی زیاتر و بەرەووپێشبردنی ئاستی ئەم یارییە
* بڕیارت نەداوە بگەرێـتەوە بۆ كوردستان بۆ یاری كردن؟
-من لە ساڵی 2013وە بۆ یانەكانی كوردستان و عێراق یاری دەكەم،بەڵام بۆ ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی كە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێرانین رێگەیان نەدا بەشداربین بۆ یاری كردن لە ریزی یانەكان، بەڵام من هەموو كات حەز دەكەم یاری بۆ یانە كوردستانیەكان بكەم
*حەز دەكەی یاری بۆ هەڵبژاردەی كوردستان بكەی ئەگەر تیپی تۆپی دەستی دامەزرا؟
- من ناتوانم یاری بۆ هەڵبژاردەی كوردستان بكەم، كاتی خۆی بەلێنیان دا چەندجارێكیش بەلێنیان پێ دام، بەڵام هیچی جێ بەجێ نەكرا، حەزیش دەكەم یاری بۆ هەڵبژارەی كوردستانیش بكەم.
*لە رێگایەكی دوور دێتە كوردستان بۆ یاری كردن كێشەت بۆ دروست نابێ؟
-نەخێر ئەوە حەزی خۆمە و حەز دەكەم یاری لە پاڵەوانێتیەكان بكەم وەكو یاریزانێك.
* بەچ یاریزانێكی جیهانی سەرسامیت؟
- بە یاریزان هانزسل زۆر سەرسامم و حەز بەشێوازی ئەو یاری بكەم.
* لە یانەكانی تر گرێبەستت هەبووە؟
-بەلێ گرێبەستم هەبووە، بەڵام نەمتوانی و داوای لێبوردنم لێیان كرد.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئەو خزمەتەی وەرزشكاران لە شارەكان.

Top