پۆڵا ئازاد، بووە بچوكترین ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە هەرێم و عێراق

پۆڵا ئازاد، بووە بچوكترین ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە هەرێم و عێراق

پۆڵا ئازاد، بووە بچوكترین ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە هەرێم و عێراق
یاریزانی هەولێر و یانەی شەترەنجی خانزاد (پۆڵا ئازاد) تەمەن 18 ساڵ بووە بچوكترین هەڵگری نازناوی راهێنەری نێودەوڵەتی لە پلەی NI (National instuctor) لە مێژووی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دوای بەشداری كردنی لە خولی ڕاهێنەرانی نێودەوڵەتی كە ئەكادیمیای یەكێتی شەترەنجی ئاسیا لقی هەولێر كە بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی شەترەنجی عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دا.
یاریزانی نێودەوڵەتی (پۆڵا ئازاد) یەكێ بوو لەو 17 كوردەی كە بەشداریان لە خولی نێودەوڵەتی بۆ پێگەیاندنی ڕاهێنەران كردبوو، كە تێدا 40 ڕاهێنەر لە 5 وڵاتی جیاواز بەشداربوون تێدا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنەرایەتی، لە ژێر چاودێری یەكێتی شەترەنجی جیهانی FIDE و بە ئامادەبوونی دوو وانە بێژای نێودەوڵەتی باوەڕپێكراو (ئەمیر رەزا) لە وڵاتی ئێران و (مانڤێل ئاڤتسیان) لە وڵاتی ئەرمینیا، لەم بارەشەوە پۆڵائازاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بۆمن شانازییەكی گەورەیە كە توانیم ببم بە بچووكترین ناوبژیوانی یاری شەترەنج دەمەوێ لە ماوەی داهاتوودا هەم وەكو یاریزان و ڕاهێنەریش خزمەتی یاری شەترەنج بكەم لە شاری هەولێر، ئەوەی لە توانام دابێت بۆ پێشكەوتنی ئەم یارییە لە پارێزگای هەولێر ئەنجامی دەدەم، یاری شەترەنج یەكێك لە یارییە گرنگەكانە لە سەر ئاستی ووڵاتانی دونیا، هەوڵیش دەدەم زۆرترین كەس فێری ئەو یارییە بكەم و هانیان بدەم بۆ ئەوەی بتوانین بۆ داهاتوو زۆرترین خەڵك پەڵكێشی نێو ئەم یارییەی بكەین.
كارزان كانەبی

Top