هەولێر باوەشی بۆ پاڵەوانێتی بادمنتۆنی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا كردەوە

هەولێر باوەشی بۆ پاڵەوانێتی بادمنتۆنی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا كردەوە

هەولێر باوەشی بۆ پاڵەوانێتی بادمنتۆنی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاسیا كردەوە
لە هەولێری پایتەختی كوردستان لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی ئەكاد لە قەزای عەنكاوە بۆ یەكەمجار لە مێژووی عێراق و كوردستان، بە ئامادەبوونی چەندین بەرپرسانی حزبی و حكومی لە هەردوو حكومەتی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان پاڵەوانێتی بادمنتۆنی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ئاسیابۆ ئاستی تەمەن ژێر(15-17)ساڵ دەستی پێكرد، یارییەكانی ئەم پاڵەوانێەتیە بە بەشداری (89) یاری كوڕ و كچی ووڵاتانی (عێراق، سوریا، لوبنان، بەحرێن،ئوردەن، فەلەستین)، لە نێو ئەم یاریزانانەش شەش یاریزانی كوردی ریزی هەڵبژاردەی عێراقی بەشداری یارییەكانیان دەكرد، لە دەستپێكی پاڵەوانێتیەكەش بە ئامادەبوونی یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتیەكە هاتنە نێو گۆڕەپان و دواتریش هەڵپەركی فۆلكلۆری كوردی و دواتریش سوری نمایش كرا، یارییەكانی پاڵەوانێتیەكەش بە بەشداری كوڕ و كچە یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك بەرێوەچوو، یاریزانانی ووڵاتانی توانیان ئاستێكی بەرزی یاری بادمنتۆن پێشكەشی ئامادەبووان بكەن و ڕكابەری بەهێز هەبوو لە نێوان یاریزانانی هەڵبژاردە بەشداربووەكان، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی 15 ساڵ
1-هەڵبژاردەی سوریا
2-هەڵبژاردەی عێراق
3-هەڵبژاردەی لوبنان
ئاستی ژێر17ساڵ
1-هەڵبژاردەی ئوردەن
2-هەڵبژاردەی سوریا
3-هەڵبژاردەی عێراق
كارزان كانەبی

Top