نیاز محەمەد تەنیا بیری شاری هەولێر دەكەم

نیاز محەمەد تەنیا بیری شاری هەولێر دەكەم

نیاز محەمەد تەنیا بیری شاری هەولێر دەكەم
ساڵانە لەگەڵ دەستپێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی عێراقی، یانە بەشداربووەكانی خولەكە دەكەونە خۆیان بۆ بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەیان، یانەی وەرزشی مینای شاری بەسرای باشوری عێراقی بۆ ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر نیاز محەمەد مۆركردوە، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد لە بارەی چوونی بۆ یانەی مینای شاری بەسرا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: تاكو ئێستا زۆر ئاسودەم لە یانەی مینا، جگە لەوەش زۆر رێزم دەگرن و یانەیەكی بێ كێشەیە، ئەمساڵیش یانەكە چەندین گرێبەستی باشی ئەنجامداوە لەگەڵ یاریزانانی بەتوانا بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە، لە بارەی هەبوونی گرێبەستی تریش ناوبراو گوتیشی" بەلێ لە چەندین یانەی تر لە خولی عێراقی گرێبەستم پێشكەش كرابوو، بەڵام لە ناو هەموویان من یانەی مینام هەڵبژارد بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی ئەو یانەیە بكەم لە هەموویانم، لە بارەی بیركردنەوەی بۆ شاری هەولێریش گوتی" هەموو كەسێك بیری شارەكەی خۆی دەكات، بەڵام بیری یانەی هەولێر ناكەم، چونكە ئەو یانەیەی پێشووتر نەماوە كە ئێمە یاریمان بۆ دەكرد، هەوڵیش دەدەم لەگەڵ یانەی مینا باشترین ئاست پێشكەش بكەم بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین.
كارزان كانەبی

 

Top