12 یاریزان 8رۆژململانێ بۆ 5 كورسی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق دەكەن لەسلێمانی

12 یاریزان 8رۆژململانێ بۆ 5 كورسی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق دەكەن لەسلێمانی

12 یاریزان 8رۆژململانێ بۆ 5 كورسی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق دەكەن لەسلێمانی
زاگرۆس نانەكەلی
بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر سەرۆكی یانەی پێشمەرگە وزافڕ عەبدولئەمیر سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق و كاروان زیرەك بەرێوەبەری گشتی وەرزشی سلێمانی و ئارەزوو مەحمود ئەندام پەرلەمانی پێشووی عێراق و نزار ژاژەڵی بەرێوەبەری گشتی لاوانی سلێمانی و ژمارەیەك لە وەرزشوانانی دێرین و دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی وەرزشی لە هۆتێل داوا لەشاری سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق و بەهاوكاری یەكێتی شەتڕەنجی سلێمانی،پاڵەوانیەتی پێكهاتەی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی كوڕان بەرێوەچوو.
تێكڕای بەرپرسانی وەرزشی وئامادەبووان باسی گرنگی هەرێمی كوردستان كرا بۆ بەرێوەچوونی پاڵەوانیەتییەكان كە رێگا و دەرگایەكی گرنگە بۆ تێكڕای بۆنەكان وبەتایبەتی وەرزشی نێوخۆی وعێراق و نێودەوڵەتی وپشتیوانی خۆشیان دەبڕی بۆ ئەم جۆرە بۆنانە.
بۆ ماوەی هەشت رۆژ لەرێكەوتی 25-10 تا 1-11-2023 دوانزە یاریزان كە (5) یاریزان كوردن ململانێ توند دەكەن بۆ بەدەست هێنانی (5) كورسی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق بۆ بۆنە نێودەوڵەتییەكان بۆ ساڵانی (2023-2024).
لەكۆتایی ئەسعەد ئیسماعیل ئەندامی شەتڕەنجی عێراق و بەرێوەبەری ئەم پاڵەوانیەتییە وتی : هەموو هێز و هزر و هاندانمان تەرخان كردووە تا لەكۆتایی لەكۆی 12 یاریزان دەست نیشانی 5 یاریزان بكرێت بۆ ریزی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی عێراق بۆ بۆنەنێودەوڵەتییەكان،بەرپرسانی وەرزشی شارەكە هەموو هاوكاری وئاسانكارییان بۆ كردین بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێوە ماوەی ئەم هەشت رۆژە بتوانین ئەنجام و ئامانجی كۆتایی ئەم كۆبوونەوە گرنگە لەشاری سلێمانی بۆ هەموان دڵخۆشكار بێت.

Top