خولێکی کاری دەستی بۆ مامۆستایانی هونەری دەکریتەوە

خولێکی کاری دەستی بۆ مامۆستایانی هونەری دەکریتەوە

.
لەدریژەی کاروچالاکییەکانیدا و بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی ڕاپەراندنی کارەکانییان لە بەشەکانی دەرەوە و ناوەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر , ئەمڕۆ سێشەممە,٣١-١٠-٢٠٢٣, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری هەریەک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان و بەرپرسی بنکەی کارەدەستییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر , خولێکی کاری دەستی بۆ مامۆستایانی هونەری لەبنکەی کارە دەستییەکان بەسەر کردەوە,
جێی باسە خولەکە لەلایەن بنکەی کارە دەستییەکان و بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان بەڕێوەدەچێت و هەریەک لە بەشەکانی کارە دەستیەکان پێک دێت لە گوڵ , دارتاشی , سیرامیک, سوتان , بەشی پیستەسازی, دروومان, کە نزیکەی (٦٠) مامۆستای هونەری قوتابخانەکان و بەشە هونەرییەکانی تر بەشداری خولەکە دەکەن و ماوەی (٢٠) رۆژ بەردەوام دەبیت , دوای بەسەرکردنەوەی یەکەیەکەی بەشەکان , بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشدار بوو کرد و هوای بەردەوامی بۆ خواستن و پاڵپشتی خۆشی بۆ زیاتر هاندان و بەردەوام بوونی مامۆستایان دووپاتکردەوە.

Top