سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
لەو دیدارەدا کە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرژی و ڕووداوەکانی ناوچەکە و نەهامەتی و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین و چۆنیەتیی گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەززە و هەروەها ئەو تەحەدی و مەترسیانەی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکەنە ئامانج.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکات
Top