ئامێرێكی بچووكی بڵاوكردنەوەی فیلم و دەنگ

ئامێرێكی بچووكی بڵاوكردنەوەی فیلم و دەنگ

كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی لە بەرهەمهێنانی ئامێری بڵاوكردنەوەی دەنگدا، ئەوەی كە پێشووتر بە MP3 ناسرا بوو، لە ڕیزی دەستەبژێرەكان دێت. بەهۆی گشتگیربوونی مۆبایل، ئامێرەكانی بڵاوكردنەوەی گۆرانی و مۆسیقا، بایەخی خۆیان لەدەستدا، چونكە مۆبایل هەموو ئەو پێداویستیانەی تێدایە كە بەكارهێنەر پێویستیەتی.

سۆنی گۆڕانكاری لە ئامێری بڵاوكردنەوەی مۆسیقادا پێكهێنا فۆرماتی MP3 بە فۆرماتی HIDIZS گۆڕی، ئەم فۆرماتە دەنگ بە كوالیتی زۆر بەرز بڵاودەكاتەوە. ئامێری تایبەت بەو فۆرماتەش بەرهەم هاتن كە ئامێری AP80 Pro-X یەكێكە لەو ئامێرانە.  ئەو ئامێرە ڕاستەوخۆ فایلی گۆرانی لە ئینتەرنێت وەردەگرێ، هەروەها لەگەڵ مۆبایل و كۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە. ئامێرەكە هەم دەنگ تۆمار دەكات و هەم دەنگ وەردەگرێ، نە تەنیا دەنگ بەڵكو فیلمیش بڵاودەكاتەوە. خودی ئامێرەكە لە ئەلۆمینیۆم دروستكراوەو لە مۆبایلێك بچووكترە.

Top