بڵند ئیبراهیم و بەرژین كاپلان بەرهەمێكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە

بڵند ئیبراهیم و بەرژین كاپلان بەرهەمێكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینیی2024,هونەرمەندی دیاری كورد(بڵند ئیبراهیم) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی(یا تەمە) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەم گۆرانییە بە هاوبەشی لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ و موسیزیان (بەرژین كاپلان)بە شێوەی دوێت بەرهەمهاتووە .

شاعیری دیار(سەلمان شێخ مەمی) تێكستی گۆرانییەكەی نووسیوەو بڵند خۆی مێلۆدی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (محەمەد جانۆ) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top