فڕۆکەیەکی مەشقی هێزی ئاسمانی یۆنان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی مەشقی هێزی ئاسمانی یۆنان کەوتە خوارەوە

 

 

 

فڕۆکەیەکی مەشقی هێزی ئاسمانی یۆنان لە باشووری شاری کامالاتا کەوتە خوارەوە.

ئەم فڕۆکەیەی "بۆکای T-2E"ی مەشق و ڕاهێنان و سەربازی دوێنێ کاتژمێر 11:28 خولەکی شەو لە فڕۆکەخانەی کامالاتا کەوتە خوارەوە.

لەم کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەكەدا، ئەفسەرێكی تەمەن ٤١ ساڵ لە هێزی ئاسمانی یۆنان گیانی لەدەستدا.

هەندێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن، کە پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئاماژەپێکراوەکە تەقینەوەیەک لە فڕۆکەکەدا ڕوویداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top