قەبارەی بازرگانی نێوان ئازەربایجان و تورکمانستان زیادی کردووە

قەبارەی بازرگانی نێوان ئازەربایجان و تورکمانستان زیادی کردووە

 

 

بەپێی هەواڵی میدیاکان، قەبارەی بازرگانی نێوان ئازەربایجان و تورکمانستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٥ هێندە زیادی کردووە.

قسمەت گوزلۆف باڵیۆزی ئازەربایجان لە عشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٥ هێندە زیادی کردووە.

گوزلۆف جەختی لەوە کردەوە، کە هەردوو وڵات پڕۆژەی ستراتیژییان جێبەجێ کردووە و قەبارەی بازرگانی هاوبەشیان زیاد کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێژەیە گەشەکردنە لەمساڵدا بەردەوام بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top