ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ژاپۆن

ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە لە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ژاپۆن

 

 

 

ئەمڕۆ (سێشەممە) فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن لەسەر ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هاندا لە تۆکیۆ گڕی گرت.

تەلەفزیۆنی ژاپۆنی وێنەی فڕۆکەکەی پیشان دەدا کە لەسەر ڕێڕەوی فڕین ، بڵێسەی ئاگر لە بەشی خوارەوەی بڵاودەبووەوە.

وتەبێژی هێڵی ئاسمانی ژاپۆن گوتی: ئەو فڕۆکەیەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هاندا گڕی گرتبوو، زیاتر لە 300 سەرنشینی تێدابوو.

میدیاکانی ژاپۆن ڕایانگەیاند: "ئەم فڕۆکە نەفەرهەڵگرە لەگەڵ فڕۆکەیەکی پاسەوانی کەناراوەکاندا توشی پێکدادان بوون و ئەم پێکدادانەش بووە هۆی ئەوەی فڕۆکەکە ئاگر بگرێت".

"ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرجەم سەرنشینەکان لە فڕۆکە سووتاوەکە ڕزگاركراون، هاوکات 5 سەرنشینی فڕۆکەکەی پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن دوای پێکدادانەکە بێسەروشوێنن".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top