كوردۆ شابان ڕۆمانی (تاوانی پیرۆز) بڵاودەكاتەوە

كوردۆ شابان ڕۆمانی (تاوانی پیرۆز) بڵاودەكاتەوە

ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆنەی ناساندن و بڵاوكردنەوەی نوێترین كتێبی نووسەر و وەرگێڕ(كوردۆ شابان) ڕێكدەخات .

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 9/1/2024 كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە كافتریای سینەما سالم لە شاری سلێمانی, نووسەرو وەرگێڕ (كوردۆ شابان) نوێترین ڕۆمانی خۆی بڵاوبكاتەوە بەناونیشانی (تاوانی پیرۆز) كە ئەم بەرهەمە نۆهەمین كتێبی چاپكراوی نووسەرەو یەكەم هەنگاویەتی لە نووسینی ڕۆماندا .

كوردۆ شابان ڕۆمانی (تاوانی پیرۆز) بڵاودەكاتەوە

ڕۆمانی (تاوانی پیرۆز) كە لە 592 ڵاپەرە پێكدێت,ڕۆمانێكی ڕیالیزمییە باسی دۆخی كۆمەڵایەتی و سیاسیی دوایین چارەكە سەدەی باشووری كوردستان دەكات كە لە ڕوانگەی چەند كارەكتەرێكەوە كە هەریەكەیان بەشێوەیەك ئەم ساڵانەی بەسەرەوەیە ,نووسینەوەی ئەم ڕۆمانە كە شەش ساڵی خایاند لە لایەن (ناوەندی مەم و زین)كاری چاپكردنی بۆ كراوەو هونەرمەندی شێوەكار (ڕۆستەم ئاغالە)تابلۆی سەر بەرگی ئەم كتێبەی كێشاوە,هەروەها(لوقمان ڕەشیدی) دیزاینی كتێبەكەی ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

كوردۆ شابان ڕۆمانی (تاوانی پیرۆز) بڵاودەكاتەوە

Top