ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٢٢ هەزار و ٣١٣ کەس

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە ٢٢ هەزار و ٣١٣ کەس

 

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٢٢ هەزار و ٣١٣ کەس زیادی کردووە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٨ فەلەستینی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەشرەف ئەلقەدری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە گیانلەدەستدانی ١٢٨ فەلەستینی دیکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە ٢٢ هەزار و ٣١٣ کەس.

ئەلقەدری ڕاشیگەیاند: کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦١ کەس لە هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بریندار بوون.

بەم شێوەیە ژمارەی بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ ٥٧ هەزار و ٢٩٦ کەس زیادی کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top