ڕفاندنی ٣١ کۆچبەر لە ڕێگای ئەمریکا لەلایەن تاوانبارانی مەکسیکییەوە

ڕفاندنی ٣١ کۆچبەر لە ڕێگای ئەمریکا لەلایەن تاوانبارانی مەکسیکییەوە

 هێزە ئەمنییەکانی مەکسیک ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ٣١ پەنابەر کە لەلایەن گرووپێکی چەکدارییەوە لە باکووری مەکسیک ڕفێنراون.

ئەم پەناخوازانە ڕۆژی شەممە 9ی کانونی یەکەم، لە شاری مۆنتەری پایتەختی مەکسیکەوە بەرەو شاری ماتامۆرۆس لە باکووری ئەو وڵاتە، بەمەبەستی پەڕینەوە لە سنوور بەرەو براونزڤیل لە ویلایەتی تەکساسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە ڕێگادا بوون. 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە تاوانباران بە پێنج ئۆتۆمبێڵ ڕێگایان گرتووە و ئەو پاسەیان ڕاگرت کە پەنابەرانی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگایەکی خێرا لە شاری ڕینۆسا. 

تا ئێستا پۆلیسی مەکسیک وردەکاری لەسەر ناسنامەی ئەو پەنابەرانە بڵاونەکردووەتەوە کە خەڵکی وڵاتانی جیاوازن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top